هەولێری شەکرە شار

هەولێری شەکرە شار




بەرێز کاک ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات، کە کاری جدی بکات بۆ رێگا گرتن لەومیللیشیانەی هێرش دەکەنە سەر هەولێر، و دەڵێ هەولێر شایستەی ئەوە نییە وای لێبکەن.
بەرێز کاک ئومێد هەولێر لە دیدی جەنابت و ئێمە و کەسانی دڵسۆز و کورد پەروەر، جیاوازە لە دیدی نەیاران و خۆفرۆشان، کە بۆیان برەخسێ هەولێر لە نەخشەی جیهان ناهێڵن، جونگە هەولێر شاری تەبایی و پێکەوە ژیانە شاری لە خۆگرتنی سەدان هەزار ئاوارە و لێقەوماوانە، شاری جوانی و عشق و ئەڤینە، شاری مێوانداری و خزمەتکردنی بەردەوامە، شاری ئاوەدانکردنەوە و پێشکەوتنە، هەولێر هەردەم پێشەنگ بووە لە هاوکاری و یارمەتی، و ئەگەر بۆیان برەخسێ سلێمانی و دهۆک و شارەکانی دیکە بۆردمان دەکەن، جونگە هەمووی شاری بەرخۆدان و بەرگرییە، بەڵام هەولێر پایتەختە.
برای ئازیزم کاک ئومێد، کاتی سەرجەم شۆڕشەکانی دژی رژێمە زۆردارەکانی بەغدا، هەموو هەوڵێکیان چڕ کردبۆوە سەر بارزان و ١٦ جاران سووتیاندیان، بەڵام بارزان لانەی شێران هەر خۆراگر و دوژمن بەزێن بووە، جونگە ئەو کاتە وئیستاشی لەگەڵ دابێت بارزان مەشخەڵ و سەر قافڵە و لانەی کوردایەتی و بەرخۆدانە، کاتی خۆی بە زۆر شوێنیان دەگوت کە دژی رژێمی سەددام بوو دەیان گوت بارزانی دووەمە، ئەمرۆش بەهەمان دیدو بۆ چوون دەروانە هەولێر کە بۆتە قەڵای پۆڵاینی دوژمن بەزێن
برای بەرێزم کاکی خۆشناو ئەمرۆ هەولێر بۆتە شارێکی جیهانی و پایتەختێکی نێودەوڵەتی وخاوەن پێگەیەکی گرنگ لە هاوکێشەکانی ناوچەکە و بڕیاردان بەدید و تێروانینی جەنابی سەرۆک بارزانی کە وەک مەرجەعێکی باڵا سەردانی دەکرێت لە لایان گەورە بەرپرسانی جیهان، هەروەها هەولێر بۆتە بنگەیەکی دیبلۆمات لە ناوچەکە بە هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێم، جگە لە هەوڵەکانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران رێزدار مسرور بارزانی و تیمی هاوکاری بۆ ئارامی و سەقامگیری و ئاوەدانی و ئاسایش، ئەمرۆ دژایەتی کردنی هەولێر دژایەتیکردنی رێبازی پیرۆزی بارزانییە،کە هەردەم سازش لە مافەکانی کوردستان ناکات، دژایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانە کە پێشرەوی کوردە، بۆیە گرنگە پارێزگاریکردن لە هەولێر.
بەڵام هەروەک جەنابی سەرۆک دەفەرموێ (هەولێر هەر هەولێرە).وهەولێر هەر سەربەرز دەمێنتەوە.

Top