دەستپێکردنەوەی پرۆسەی گواستنەوەی پەنابەران بۆ ئیتاڵیا
دوای نزیکەی چوار ساڵ وەستان، هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا بە پشتبەستن بە ڕێساکانی دوبلین پرۆسەی گواستنەوەی پەنابەران بۆ ئیتاڵیا دەستپێدەکەنەوە.
بەپێی ئەم پەیڕەوانە، بەرپرسیارێتی پشکنینی داواکاری پەنابەری بە پلەی یەکەم لە ئەستۆی ئەو وڵاتەدایە کە پەناخواز بۆ یەکەمجار هاتۆتە ناوەوە و ئامادەبوونی خۆی لێ تۆمار کراوە.
هەروەها تۆمارکردنی پەنجەمۆر لە سیستەمەکانی ئەوروپادا بە یەکێک لە بنەماکانی دیاریکردنی ئەو وڵاتە دادەنرێت کە بەرپرسیارە لە پشکنینی دۆسیەی پەنابەری.
ئەڵمانیا، سویسرا، نەمسا، هۆڵەندا و فینلاند لەو وڵاتانەن کە بڕیاریانداوە پرۆسەی گواستنەوەی پەناخوازان بۆ ئیتاڵیا دووبارە جێبەجێبکەنەوە.
لە 5ی کانونی یەکەمی 2022، ئیتاڵیا دوای زیادبوونی هاتنی کۆچبەران، وەرگرتنی ئەو پەناخوازانەی ڕاگرت کە لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپاوە دەهاتنە ئەو وڵاتە.
گوڵان: سەردار خەلیل
