نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز د. محەمەد عەلی ئەللامی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیى فیدراڵی و شاندێکی یاوەری کرد.
نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/8/26، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز د. محەمەد عەلی ئەللامی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیى فیدراڵی و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا که بەڕێز د. ئەحمەد ئه‌نوه‌ر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان ئاماده‌ی بوو، بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان دەستەی دەستپاکیى فیدراڵی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی سەربەخۆییی دامەزراوەکانی دەستپاکی و ڕۆڵیان لە چەسپاندنی سەروەریی یاسادا کردەوە.
به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی جه‌ختی کرده‌وه که هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی هه‌موو هاوکاری و هه‌ماهه‌نگییه‌که له‌گه‌ڵ دەستەی دەستپاکیى فیدراڵی و هه‌موو لایه‌نه‌کانی دادوه‌ری له‌پێناو پاراستنی یاسا و سه‌ربه‌خۆییی دامه‌زراوه‌کان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریدا.
لای خۆیەوە، بەڕێز سەرۆکی دەستەی دەستپاکیى فیدراڵی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرد بۆ هاوکاریی بەردەوام و بەرهەمداریان لەگەڵ دەستەکە و لایەنە پەیوەندیدارە فیدراڵییەکاندا.
