ڕێگایه‌كی ستراتیژی
سرێشمه، یه‌كێكه له‌و ناحیه گرنگ و ستراتیژانه‌ی نێوان سۆران و بادینان، پێگه‌ی هه‌ستیاری ئه‌و ناحیه‌یه هه‌ر له‌دێرزه‌مانه‌وه كۆریدۆری تایبه‌تی وه‌رگرتووه و به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی شوێنی جوگرافیای هه‌ر سێ دۆڵی گه‌وره‌ی كوردستان-ی، گه‌وره‌ی به‌یه‌كه‌وه به‌ستۆته‌وه.
گه‌شه‌كردنی خزمه‌تگوزاری حكومه‌تی كوردستان ڕۆژ به ڕۆژ له‌په‌ره‌سه‌ندنێكی خێرای به‌رچاودایه و جێگه‌ی شانازی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیه به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه.چونكه‌ئاسۆیه‌كی ئاسۆیی له‌بواری خزمه‌تگوزاری به‌دی ئه‌كرێ.
سرێشمه‌ش به‌ده‌ر نییه له‌وخزمه‌تانه‌ی كه حكومه‌ت پێشكه‌شی كردوون، به‌ڵام هێشتا له‌ئاستی مێژوو گوند و ژماره‌ی دانیشتوان و قورباینیه‌كانی نییه،چونكه زۆر پرۆژه‌ی تریشی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌كردنیی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێ و به‌ره‌و هه‌ڵچوونێكی جوان و دیار و پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كانی پێداویستی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی سرێشمه بێ.
حكومه‌تی كوردستان هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی گرنگ و ستراتیژ ئه‌نجامبدات كاروكاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنیی و گۆڕانكاری قوول و باندۆرێكی به‌هێز له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان داده‌نێت و ئاراسته‌ی تێروانینه‌كان وه‌رئه‌گرێت و ئه‌بێته جێگه‌ی ئومێد و لابردنی له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م دانیشتوان.
له‌به‌ر روشنایی ئه‌و تیشكه نووسینه‌ی سه‌ره‌وه پێشنیاری دوو ڕێگای گرنگ و سترتیژی بۆ به‌رده‌م حكومه‌تی كوردستان ئه‌كه‌م.كه ئه‌مانه‌ن:
1-دروستكردنی شه‌قامێكی نوێ له ڕۆژهه‌ڵاتی سرێشمه، كه خاڵی سه‌ره‌كیی له‌ناوه‌راستی سرێشمه له‌گه‌ڕه‌كی شكان، ده‌ستپێده‌كات به‌ئاراسته‌ی داوێنی دۆشیان ئه‌ڕوات و به‌ره‌و به‌رزاییه‌كه سه‌رئه‌كه‌وێ و به بناری ناوزینا هه‌نگاو ئه‌نێت و درێژدادڕێی ته‌واو ئه‌كات بۆ سۆره‌بان و ئینجا به‌رۆژی بانه‌شۆوران ئه‌بڕێت به‌ره‌و خه‌ره‌ندی بازگه‌ی ئاسایش لار ئه‌بیته‌وه و ئینجا له‌هه‌نداو تاڤگه‌ی گه‌لی عه‌لی به‌گ به‌سێ لۆفه‌ی بچووك شۆڕ ئه‌بێته‌وه به‌ره‌و گه‌لی عه‌لی به‌گ.به‌دروستكردنی ئه‌م ڕێگایه كات و مه‌ودا كه‌م ئه‌بێته‌وه و گۆڕانكارێكی به‌هێز و جۆری بۆ خه‌ڵكی دۆڵی بیاو و سنوری بارزان و بادینان دروست ئه‌كات. گه‌شه‌كردنی گوندیش به‌و ئاراسته‌یه هه‌نگاو ئه‌نێت و دروستكردنی له‌م قۆناغه ئاسانتره بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ئیستای گه‌شتیاریه‌كه نه‌بێته رێگر له‌به‌ردم ئه‌م شه‌قامه گرنگه‌ی سرێشمه.
2- قیرتاوكردنی ڕێگای گۆڕستانی گه‌وره و حوسێن ئاوده‌ڵ و گاچنار و بنكۆسپه ئه‌مه‌ش به‌هه‌مانشێوه‌ی رێگای یه‌كه‌م زۆر گرنگه و ئێش و ئازاره‌كانی خه‌ڵك كه‌م ئه‌كرێنه‌وه و گۆڕانكاریه‌كی گرنگ له بواری ڕێگاوبانه‌كان دروستئه‌كات و ئه‌بێته‌هۆكاری سه‌ره‌كیی بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تێكی بێ وێنه به‌خه‌ڵكی سریشمه و ده‌وروبه‌ری بكرێ.

مزه‌فه‌ر سرێشمه‌یی