پیلانگێڕی و ئەجندای دوژمن و نەیار بەجدی وەربگرن ....

پیلانگێڕی و ئەجندای دوژمن و نەیار بەجدی وەربگرن ....

 

ئێمە نامانەوێت بگەڕێینەوە بۆ مێژووی پڕ سەروەری و فیداکاری پارتی و قوربانیدان و دەسکەوتە نیشتمانی و نەتەوەییەکان ، ئەوە ڕونەو جێگای شانازی و بیر و بڕوامانە ، دوژمن و نەیار چاویان بەم ئارامی و ئاوەدانیە هەڵنایە ، هەر ڕۆژە بە پیلانێک ڕوو بەڕوی دەبنەوە و دژایەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەن ، ئەرکی ئێمە ئەوەیە ئازایانە و واقیعیانە داکۆکیکار و بەرگری کارێکی سەرسەخت بین و ڕوبەڕوی مەترسیەکان و شەڕەنگێزی و پیلانگێڕیەکانیان ببینەوە ، کەداگیرکەران پیاوەکانیان لە ڕێگەی کەمپینی دەروونی و ئابووری و سیاسیی و پلاندارێژراوەوە کار لەسەر داڕوخانی ژێرخانی ئابوری و سڕینەوەی تاکی کورد و دروستکردنی کەسایەتیی لاواز دەکەن ، بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکەیان هەوڵی جدی هەیە بۆ لێکترازان ، بەرنامەو تەکنیكی جیاوازیان هەیە بۆ لە ناوبرنی ئەم قەوارەیە ...

* هەر ئەمانە بوون لە ڕابردوو بینیمان بەناوی ئۆپۆزسیۆنەوە لەژێر چەتری دوژمن و ئەجندای دەرەکی چۆن میللەتیان بەلاڕێدا برد ، پچڕانی شیرازەی کۆمەڵگا و جنێو فرۆشی و بێکاری و بایکۆت و سوتانی بارەگای حزبی و حکومی ، کۆکردنەوەی خەڵک لەشەقام و گۆڕەپانەکان و جێهێشتنیان ، شپرزەی دەرونی نەبێت چییان پێ کرا ، ئێستاش داردەستی هەمان داگیرکەرن و گرێبەستی هەمان فکرو ئایدۆلۆژیان ، دوای تەواو بون و وەرگرتنی پاداشتەکانیان پشت لە بیرو باوەڕی خۆیان و خەڵک دەکەنەوە ، ئەمە گرێبەستێکە بۆ تێکدان و ئارامی و بڵاو کرنەوەی ئیرهابی فکری و و لاوازکردنی بڕواو متمانە و تێکدان و شێواندنی خەڵک و وڵات کراوە ، ئەمانە لە ڕێگەی دروستکردنی تەنگەژەی ئابوورییەوە، ناوچەکە دەخەنە بارودۆخێکەوە کە دابینکردنی بژێوی ئەستەم بێت و ڕیزی یەکەم بگرێت ، جێبەجێکارن و بەکرێگیراوان ژیان و خۆشگوزەرانی خۆیانی پێ گرنتی و مسۆگەر دەکەن ، هەموو شتێک بۆ خۆیان دەستەبەرکراوە ، ژەهرڕێژن و پیلانگێڕی و ئەجندای دەرەکی و داواکارییەکانیان بە بەنجام دەگەیەنن ، زۆرجار ئەمانە داواکارن سزای خەڵکی کوردستان بدرێت بۆ گەرم کردنی بازاریان ، موزایدە چیەکان دوژمن ئاسا بەوتار و بڵاوکراوە و کردارەکانیان خەریکی خزمەتی دوژمن و برسی کردن و بێ موچە کردنی خەڵکی کوردستانن لەولاشەوە بە پاداشت و خزمەت دەیفرۆشنەوە بە هاوڵاتیان ، داواکارن کە خەڵکی هەرێم لە مافە سەرەتاییەکان بێبەش بکرێن ، ئامادەی دروستکردنی دووبەرەکین لەنێوان بنەماڵە ، عەشیرەت و چینە جیاوازەکان ، پارچە پارچە کردن بۆ ئەوەی ڕق و کینەی ناوخۆیی شوێنی دژایەتیکردنی داگیرکەر بگرێتەوە .

* هەوڵدان بۆ ناشیرین کردنی کەسانی بەتوانا و لێهاتوو دامەزراو سەنگین و خاوەن کردار و جێبەجێ کار ، هەوڵ بۆ سوک کردن و قێزەونکردنی شارستانیەت و ناسنامە ، چاندنی ڕق و توڕەکردنی هاوڵاتی لە دەسەڵات ، دەیانەوێت ڕوی گەشی دەسەڵات ناشیرین پیشان بدەن ، کارکردن بۆ لاوازکردنی پارتە نەتەوەی و نیشتمانیەکان بە ئامانج گرتنی کەسی خزمەتکار و خزمەتگوزارەکان تا بیرۆکە و خیانەتەکەیان لای خەڵک وەک عەقڵانییەت یان ڕزگارکردنی خەڵک و خەمخۆر نمایش بکەن و ببینرێت ،.

* هەوڵ دەدەن بەشۆردنەوە و سڕینەوەی مێشکی لاو و گەنجی کوردو گۆمەڵگا لە بەهای کورد بون و ئەخلاقی بەرزی کوردایەتی داماڵن ، لەڕێگەی فەیسبوکەکانیانەوە لایڤی درۆزنانەو ساختەچی یانەیانەوە و پەیچە بێبناماکانیان درۆی قەبەو بێکردار دەکەن ، گرنگی ئەمانە چی بووە لە ساڵانی ڕابردوو جگە بێ ڕەوشتی و نا مرۆڤ بوون و دۆڕاوی سیاسی و بێ ئەخلاقی ، دیارە ئەوکەسانە وەک پەنجەی دەست دیار و ڕوونن ، دەیانەوێت تاکی کورد لە شعور و کەرامەت و نیشتمانپەروەری و شکۆداری و کوردبوون و نەتەوەی بوون داماڵن ، کورد بە هەموو چەمکەکانیەوە تووشی شێواندن و شپرزەی بکەن وەک خۆیان .

* ڕۆڵ بینینی کادر ..
حزبێک لە هەڵبژاردن و پرۆسەیەکی ئازاد و شارستانیدا جڵەو و خاوەنداری و دەسەڵاتداری ڕەواو شەرعی بەدەست هێنابێت ، بەردەوامبێت لەخزمەت بەدڵنیاییەوە بەر هێرشی ناڕەوای دوژمنکارانەی ناشەریفان دەبێتەوە ، بۆیە ڕۆڵی کادرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان قورسە دەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەڕی دەروونی و پڕوپاگەندە و موزایەدەی سیاسی خاڵێکی یەکلاکەرەوەبن و سڵ لەکەس نەکەنەوە ، تەماشاکردن یان بێدەنگی کادران لە بەرامبەر پەلاماری ڕاگەیاندن و سیاسییە درۆزنەکان و بێ ئەرزشەکان کاریگەری خراپی لێدەکەوێتەوە ، کاتێک کادر بەهەر هۆکارێک بێدەنگ دەبێت ڕووبەری میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی نەیار نابنەوە و وەڵام دەرێکی باش نەبون یان نابن زیاتر خەڵک بەلاڕێدا دەبەن ، بێدەنگی و سەرکز گرتنی کادر وەڵام نەدانەوەیان ڕێخۆشکەرە بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە و چەواشەکاری و فریودان و موزایەدەی سیاسی زیاتر ، وەک کوردەواری دەڵێ ساحەیان بۆ چۆڵ کراوە ، بێ وەڵامی زۆر جار وا دەکات ڕای گشتی بکەوێتە ژێر کاریگەری وتارو نوسینەکانیان دەملوسی و هەواڵی ناڕاست و پێکانی ئامانجی ناڕەوایان .

* پاشەکشەی کادر لە وەڵامدانەوەیان قسەو باسی زیاتر بەدوای خۆیدا دێنێ دڵەڕاوکێ لەناو جەماوەر و لایەنگراندا دروست دەکات ، بەرگری لە هەڵوێست و ڕێبازەکەت ئەرکە ، کادر وەڵامدەرێکی باش نەبێت . ڕێگە خۆش دەکات نەیاران و موزایەدەچییان سەردەست بن لە سەپاندنی تێڕوانینی خۆیان بەسەر کۆمەڵگەدا .

* کادری ئازا ..
پێویستە وەڵامی بەهێز و توندی هەبێت ، کادری ڕەسەن لەسەر بنەمای هێز و ڕەوا وەستاوە ، دەبێت ڕاستییەکان بەڵگەکان و مێژووی سەروەرییەکانە ڕوون بکاتەوە کارە ئەکتەرێکی بەهێزی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بێت لە واڵی خۆی و فیسبوک شەرمن نەبێت و نەترس بێت ، نەک تەنها خاوەنی لایک ، وەک کوردەواری دەڵێت دەست نەگرێت بەکڵاوەکەیەوە با نەیبات ، گەر تۆ بێدەنگ بیت و ترسنۆک بیت ڕۆژێک هەربا دەیبات ، بۆیە تێکشکاندنی موزایەدە و گوتاری چەواشەکارانە پێویستی بە وەڵام دەبێت ، کادر دەبێت بۆ هەموو ئەگەرەکان تێگەیشتنی قووڵی سیاسی و نەتەوەیی هەبێت بۆ ئەوەی پەیامی حزب بە ڕاستی و دروستی بگات و ئارامی باڵبکێشێت و دوژمن و نەیاران بێ ئەنجام بکرێن ، ڕۆڵ بینینی کادر کاریگەری ئەرێنی دەبێت ، لە شکست خواردن و بەهیچ دەرچونی پەیام و هەوڵەکانیان . خودای گەورە هەمولایەک دڵ ئارام کات و کودردستان ئاوەدانبێت ..

Top