هونەرمەند بەهجەت یەحیا گۆرانییەكی نوێی بەناوی (شەڕڤانێ)بڵاوكردەوە
هونەرمەند و ئاوازدانەری دیاری كورد(بەهجەت یەحیا)بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی (شەڕڤانێ)بڵاوكردەوە كە خۆی تێكست و مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە.
بەهجەت یەحیا بەرهەمە نوێیەكەی لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بڵاوكردەوە,ئەم گۆرانییەكە كە لە ڤینۆ ستۆدیۆ بەرهەم هاتووە گۆرانیبێژ و موسیزیان (ئارام سەردار)لەگەڵ ئامادەكردنی ڤیدیۆی بەرهەمەكە كاری میكس و ماستەرینگی كردووە,هەروەها (بەكر شوانی)وەرگێڕانی تێكستەكەی كردووە بۆ شێوەزاری كرمانجی.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
