هەندرێن چاوی لە ئەنجامی باشە

هەندرێن چاوی لە ئەنجامی باشە

هەندرێن چاوی لە ئەنجامی باشە
تیپی تۆپی پێی یانەی هەندرێن یەكەمی ڕیزبەندی یانەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان ئەم وەرزە تیپەكە بە ڕابەرایەتی مامۆستا دلشاد سالح ڕاهێنەری بەتوانای شاری هەولێر تیپەكە لە ئاستێكی بەرزدایە و یاری لە دوای یاری ئاستی تیپەكە چۆتە قۆناغی باشتر، لە ئێستادا یانەكە هەوڵی ڕێكسختنەوەی تیپەكە دەدەن بۆ ئەوەی لە قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەكانی كوردستان درێژە بە ئەنجامە باشەكانی بدات، تیپەكە هەوڵی هێنانی چەند یاریزانێكی داوە بۆ ئەوەی شوێنی ئەو یاریزانانەی پڕ بكاتەوە كە ڕیزی یانەكەیان جێهێشتووە هەریەك لە یاریزانان هێمن نازم و ئەمیر عەلی و ئالان عەزیز و ئاراس موسا ڕیزی یانەكەیان جێهێشتووە لە شوێنی ئەوانیش دوو یاریزانی پیشەگەری ئێرانی و ئەفریقی هاتۆتە ڕیزی یانەكە بۆ ئەوەی شوێنی ئەم یاریزانانە پڕ بكاتەوە، لەم بارەشەوە مامۆستا دلشاد سالح ڕاهێنەری یانەی هەندرێن بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: هەموو هەولێك دەدەم بە ریتمی قۆناغی یەكەم هەنگاو بنێین، هەر چەندە ئێمە گرفتمان هەیە دوو یاریزانی سەرەكی تیپەكە ڕیزی یانەكەیان جێهێشتووە و كاریگەری زۆر لە سەر تیپەكە دەكەن، بەڵام تاكو ئێستا نەمانتوانیوە شوێنی ئەم یاریزانانە بە هێنانی یاریزانی تر پڕ بكەینەوە، ڕەنگە گرفتمان بۆ دروست ببێت، بەڵام هەموو هەولێك دەدەین ئەنجامەكانمان باشتر بكەین.

Top