ڕانیە خۆی نوێ دەكاتەوە

ڕانیە خۆی نوێ دەكاتەوە

ڕانیە خۆی نوێ دەكاتەوە
تیپی تۆپی پێی یانەی ڕانیە بەشدار لە یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان كە ئەم وەرزە ئەنجامەكانی وەكو پێویست نەبووە لە خولە گەورەكەی كوردستان، لەدواین یاری یانەكەش بە سەركردایەتی ڕاهێنەری شاری كەركووك دارا محەمەد دووچاری شكست هات لەبەرامبەر یانەی ڕانیە، لە دوای ئەم یارییەش ڕاهێنەری ناوبراو دەستی لە مەشقی یانەكە كێشایەوە و دەستەی كارگێڕیی یانەكەش نامەی دەست لەكاركێشانەوی لە ئەركی ڕاهێنەری یانەكە پەسند كرد لە شوێنی ڕەمزی ساڵح وەكو ڕاهێنەر دەستنیشان كرا. یانەی ڕانیە لە كۆی ئەنجامدانی 13 یاری تەنیا لە دوو یاری سەركەوتنی بەدەستهێناوە و لە حەوت یاری یەكسان بووە و لە چوار یاریش دووچاری شكست بووە یانەكە خاوەنی 13خاڵە لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندی یانەكان دێت، یانەكەش چاوی لەوەیە لە سەر دەستی ڕاهێنەری تازەی یانەكە ئەنجامەكانیان باشتر بێـت.

Top