یانەی دهۆك چاوی لە ئەنجامی باشە
یانەی دهۆك چاوی لە ئەنجامی باشە
یانەی وەرزشی دهۆك ئەم وەرزە ئەنجامەكانی وەكوپێویست نەبووە لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی، بەڵام لەگەڵ گۆڕینی ڕاهێنەری یانەكە و هاتنی شەهد عەبدولغنی وەكو ڕاهێنەری یانەكە ئاستی یانەكە چۆتە قۆناغێكی باشتر و ئەنجامەكانی تیپەكە وەكو پێویستن، دەستەی كارگێڕیی یانەی دهۆكیش لە گواستنەوەی زستانەدا چەندین گۆڕانكاری كردوە لە سەر داوای ڕاهێنەری تیپەكە بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی تیپەكە باشتر بكەن و تیپەكە لە ڕیزبەندی یانەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراقی بچێتە خانەكانی پێشوو، لەم ناوەشدا یانەكەی بادینان بەفەرمی هێنانی هەریەك لە یاریزانان مونزر عەلەوی عومانی ،سەفا هادی، عەلاعەباس،یوسف بن سۆدە، خالید كوردەغلی،حەمودە مەشعان ڕاگەیاند و گرێبەستی ئەم یاریزانانە تاوەكو كۆتایی ئەم وەررزەی خولی بژاردەكانی عێراقییە، یانەی دهۆك لەم زستانە تەنیا دەستبەرداری هەریەك لە یاریزانان بڵند ئازاد، ئیڤان نۆڤۆسێلیچ بووە، یانەی دهۆك لە دواین یاری خۆیدا لە خولی بژاردە لە بەرامبەر زاخۆ تەنیا خالێكی بەدەستهێنا، لە ئێستادا كارگێڕیی یانەكە و ستافی ڕاهێنەران كار بۆ بەهێزكردنەوەی یانەكە دەدەن لە خولی ئەستێرەكان دەیانەوێ تیپەكە ببەنەوە قۆناغی پێشووتری و بگەرێنەوە سەر بارودۆخەكەی جارانیان.
