پاڵەوانێتی فوتساڵی كچانی پەروەردەكان كۆتایی هات
پاڵەوانێتی فوتساڵی كچانی پەروەردەكان كۆتایی هات
بەشی چالاكی وەرزشیی و دێدەوانی سەر بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر بەبەشداری هەریەك لە هەڵبژاردەی كچانی پەروەردەكانی (ناوەندی هەولێر، دەوروبەر، پیرمام، خەبات، بنەسڵاوە،كۆیە، شەقلاوە) لە شاری هەولێری پایتەختی كوردستان پاڵەوانێتی فوتساڵی پەروەردەكانی سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر ئەنجامدا و یارییەكانی لە هۆڵی یانەی وەرزشیی ئافرەتانی هەولێر بەرێوەچوو، لەدوای ئەنجامدانی چەندین یاری لە نێوان تیپە بەشداربووەكان هەریەك لە تیپی پەروەردەی قەزاكانی مەخمور و بنەسڵاوە گەیشتنە یاری كۆتایی، لە یاری كۆتایشدا لە ژێر چاودێری پارێزگای هەولێر و بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر و ژمارەیەك بەرێوەبەری گشتیی و بەرێوەبەری پەروەردە و سەرپەرشتیاران و هاندەرانی وەرزشیی هەردوو تیپ بەیەك گەیشتن، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو تیپ توانیان ئاستێكی بەرزی وەرزشیی پێشكەشی ئامادەبووان بكەن و سەرئەنجامیش كچانی مەخمور توانی یارییەكە بە ئانجامی (3-1)گۆڵ ببەنەوە و ببنە پاڵەوانی فوتساڵی پەروەردەكانی سنوری پارێزگای هەولێر لە كۆتایشدا لەلایەن بەرپرسانی پەروەردەیی خەڵات و دیاری بەسەر تیپە سەركەوتووەكان دابەشكرا. لە بارەی بەرێوەچوونی یارییەكانیش مامۆستا فەرهاد ئیبراهیم بەرێوەبەری چالاكی وەرزشیی و دێدەوانی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان و بەمەبەستی زیاتر بەرەوپێشبردنی ئاستی وەرزشیی لە ناوەندی خوێندن هەڵستاین بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتی تۆپی فوتساڵی كچانی پەروەردەی قەزاكان یارییەكانی زۆر بەسەركەوتوویی بەرێوەچوو و بەرنامەشمان هەیە پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێز بۆ پەروەردەكان ئەنجام بدەین.
