نــێــچــيــرڤـــان بــــارزانـــى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به بانگهێشتێكی فه‌رمی گه‌یشته ئه‌ڵمانیا.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ـی شوباتی 2026، نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن گەیشتە ئەڵمانیا.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، "له کۆنفرانسه‌که‌دا سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى كۆمه‌ڵێک دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی به‌رپرسانی باڵای وڵاتان و به‌شداربووان ده‌بێت بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق، هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی."
كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كه ساڵانه به به‌شداریی ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رکرده و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌رفه‌تێكه بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا لەبارەی پرسی ئاسایش و سه‌قامگیری و كێشه جیهانییه‌كان و تاوتوێکردنی رێگه‌چاره بۆ کێشه و ئاڵۆزییه‌كان.
کۆنفرانسی میونشن یەکێکە لە گرنگترین کۆنفرانسەکانی ئاسایش لە جیهاندا و تێیدا سەرکردە و بەرپرسانی وڵاتان کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر پرسە هەستیارەکانی ئاسایشی جیهاندا دەکەن. ئەم ساڵ کۆنفرانسەکە لە 13ـی شوبات تاوەکو 15ـی هەمان مانگ بەڕێوەدەچێت.
بەشێک لەو سەرکردانەی جیهان کە ئەم ساڵ بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا دەکەن بریتین لە:
- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
- کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا
- ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا
- مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
- فریدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا
- مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا
- مارک رووتە، سکرتێری ناتۆ
- ئۆرسولا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا
- گوستاڤۆ فرانسیسکۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا
- ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا
- کریستین لاگاردی، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەورووپا
- دۆناڵد تەسک، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا
