زاخۆ خۆ بەهێز دەكاتەوە
زاخۆ خۆ بەهێز دەكاتەوە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشیی زاخۆ بەشدار لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی ئەم وەرزە سەرەڕای ئەوەی لە هەردوو خولی ئەستێرەكان ویانەكانی عەرەبی بەشداری كردوە، بەڵام یانەكە لە مێركاتۆی زستانە خۆی نوێ كردەوە بۆ ئەوەی بتوانێ لە خولی ئەستێرەكانیش ئەنجامەكانی باشتر بكات، هەر چەندە یانەكە لە كۆی ئەنجامدانی 13 یاری لە خولەكە خاوەنی 22خاڵە و لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندی یانەكانی عێراقی دێت، لەم مێركاتۆیە كارگێڕیی یانەكە چەند یاریزانێكی بەرێكردو و گرێبەستی لەگەڵ ژمارەیەك لە یاریزانانی تازە مۆركرد. یانەكە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان ماتیۆس لۆكاس و ئەندری چێكیچی و شبر عەلی و ئاسۆ رۆستەم و محمەدسۆلا مۆركرد بۆ ئەوەی بە هێنانی ئەم یاریزانانە گرفتە هونەرییەكانی یانەكە چارەسەر بكات و بە فۆرمێكی جیاوازتر دەربكەوێت لە یارییەكانی داهاتوو، كارگێڕیی یانەكە بەفەرمی دەستبەردار بوون لە هەردوو یاریزان محەمەد یاتارا و ناسڕمحەمەدۆ ڕاگەیاند یانەكە بەفەرمی دەیەوێ ببێتە خاوەن نازناوێكی عێراقی یاخود دەرەوەی عێراق، هەر چەندە یانەكە ئەنجامەكانی زۆر باشە لە خولی یانەكانی عەرەبی و دەیەوێت ڕكابەری لەگەڵ یانە بەهێزەكان بكات.
