زیانەكانی وەرگرتنی دەنكی مەگنسیۆم

زیانەكانی وەرگرتنی دەنكی مەگنسیۆم

هەموو كەسێك پێویستی بە وەرگرتنی دەنكی مەگنسیۆم نییە، بەگشتی خۆراكی ڕۆژانە پێویستیی ڕۆژانەی مەگنسیۆم دابین دەكات. بەهەرحاڵ، ئەو كەسانەی كە دەنكی مەگنسیۆم وەردەگرن، گرنگە كە بە زیانە لابەلاكانی ئاشنا بن، بەتایبەتی ئەگەر بڕی زیاد وەربگرن. زیانە لابەلاكان: ناڕەحەتیی گەدە و سكچوون، تێكچوونی سیستمی كارەبایی دڵ، كە دەبێتە هۆی دڵەكوتێ و ناڕێكبوونی لێدانەكانی دڵ، لەسەرخۆبوونەوە و ناڕێكبوونی هەناسە لە ئەنجامی لاوازبوونی ئەو ماسوڵكانەی لە كرداری هەناسەدا بەشدارن، بێهێزبوونی ماسوولكەكانی لەش، بۆرژان، شێوان، دڵتوندی یان خەمۆكی، هەروەها وەرگرتنی بڕی زیادی مەگنسیۆم لەو كەسانەی كە نەخۆشیی درێژخایەنی گورچیلەیان هەیە، دەبێتە ئەگەری تێكچوونی فرمانی گورچیلەكان. ژەمی ڕۆژانەی مەگنسیۆم بریتییە لە 400-420 ملگم بۆ پیاو و 310-320 ملگم بۆ ئافرەت، ژاراویبوون بە مەگنسیۆم لەوكاتەدا ڕوو دەدات ئەگەر بڕی 5000 ملگم یان زیاتر لە ڕۆژێكدا وەربگیرێت، بەگشتی پێویستە كە دەنكی مەگنسیۆم تەنیا بە ڕێنمایی و چاودێری دكتۆر بەكار بهێنرێت.

 

Top