دوای 20ساڵ بەشی دووەمی فیلمی(The Devil Wears Prada)بەرهەم هات

دوای 20ساڵ بەشی دووەمی فیلمی(The Devil Wears Prada)بەرهەم هات

دوای 20ساڵ بەسەر بڵاوكردنەوەی بەشی یەكەمی فیلمی سینەمایی(The Devil Wears Prada),لە ئێستادا كۆمپانیای(20th Century Studios) یەكەم ترایلەری ئەم فیلمەی بڵاوكردەوە كە هەر زوو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە گەرمی پێشوازی لێكرا.

دوای 20ساڵ بەشی دووەمی فیلمی(The Devil Wears Prada)بەرهەم هات

هاوشێوەی بەشی یەكەم كە ساڵی2006بڵاوكرایەوە,هەریەك لە هونەرمەندانی دیاری هۆڵیوود ئان هاسەوای و مێریل ستریپ و ئیمێلی بلانت و ستانلی توشی دووبارە لەم فیلمەدا بەیەك گەیشتنەوە,وە خانمە گۆرانیبێژ و سینەماكار (لەیدی گاگا) وەك میوان لەم كارە سینەماییەدا بەشدارە,هەروەها سینەماكار(دەیڤد فرانكل) كاری دەرهێنانی فیلمەكەی ئەنجامداوەو (ئالین برۆش كینا)و(لاورین وایسبرگەر)بەشێوەیەكی هاوبەش سیناریۆكەیان ئامادەكردووە, بڕیارە لە ڕێكەوتی1/5/2026 لە هۆڵی سینەماكاندا نمایش بكرێت.

لە پاڵ ئەو چوار ئەكتەرەی بەشی یەكەم كە ڕۆڵی سەرەكی دەگێڕن,هەریەك لە كینیس برانا و لوسی لیو و جاستن تیرۆكس و بی جی نۆڤاك و پاولین شالامێت و پاتریك برامۆڵ و كالب هیرۆن و كۆنراد ریكامۆرا و هێلین جەی شین و چەند ئەكتەرێكی دیكە لە فیلمەكەدا بەشدارن.

دوای 20ساڵ بەشی دووەمی فیلمی(The Devil Wears Prada)بەرهەم هات

بەشی یەكەمی ئەم فیلمە باس لە چیرۆكی ئاندی ساچس دەكات كە كچێكە لە سەرەتای ئەزموونی كاركردنیەتی و دەبێتە هاوكاری میراندا پریستلی سەرنووسەری گۆڤاری(Runway)ی تایبەت بە مۆدە و ستایل و جلوبەرگی خانمان كە خانمە ئەستێرەی هۆڵیوود میرێل ستریپ ڕۆڵی دەگێڕێت,بەپێی ئەو هەواڵانەی كە لە ڕۆژنامە جیهانییەكان بڵاوكراوەتەوە,چیرۆكی بەشی دووەمی ئەم فیلمە باس لە گۆڕانكاری سەردەمەكە دەكات و بەهۆی كەمی داخوازی لەسەر گۆڤاری چاكراو,میراندا پریستلی تووشی هەندێ كێشە و گرفت دەبێتەوە,هاوكات رووبەڕووی كەسایەتیی ئیمێلی بلانت دەبێتەوە لە نێو فیلمەكەدا بەو پێیەی كە ئەو بووەتە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری زنجیرە بڕاندێكی دیار كە بودجەی ڕێكڵامكردنی بە دەستەوەیە,بەم هۆیەوە مێریل ستریپ پێویستی پێدەبێت تاوەكو گۆڤارەكەی بەردەوام بێت لە بڵاوكردنەوە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

دوای 20ساڵ بەشی دووەمی فیلمی(The Devil Wears Prada)بەرهەم هات
دوای 20ساڵ بەشی دووەمی فیلمی(The Devil Wears Prada)بەرهەم هات
Top