چین 11 ئەندامی باندی میانمار لەسێدارە دەدات
دەسەڵاتدارانی چین ڕایانگەیاند، سزای لەسێدارەدانی 11 ئەندامی باندی تاوانکاری ناسراو بە "خێزانی مینگ" کە بە تاوانی کوشتن و ساختەکاری و بەڕێوەبردنی کۆشکی قومار لە میانمار سزا دراون، دوای ئەوەی دادگای باڵای وڵاتەکە پەسەندی لەسێدارەدانەکەی کرد.
دەسەڵاتدارانی چین ڕایانگەیاند، كە چین 11 ئەندامی باندێکی تاوانکارییان لەسێدارەداوە کە لە میانمار کاردەکەن، بەناو "خێزانی مینگ"، کە بە تاوانی کوشتن، دەستدرێژیکردن، دەستبەسەرکردنی نایاسایی، ساختەکاری و بەڕێوەبردنی کۆشکی قومارکردن سزا دراون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی شینخوا، دادگایەک لە شاری وێنژۆ لە ویلایەتی ژێجیانگ، لە ساڵی ٢٠٢٥دا بە گشتی ١٦ ئەندامی باندەکە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاندووە و پێنج کەسیان سزای هەڵپەسێردراویان بەسەردا سەپێنراوە.
دوای ئەوەی دادگای باڵای گەلی چین تانەیەکی ڕەتکردەوە و سزاکەی پشتڕاستکردەوە، ١١ کەسیان لەسێدارە دراون.
بەگوێرەی ئاماری دادگای باڵا، ئەو باندە لە ساڵی 2015ەوە چەندین بنکەی ساختەکاریی تەلەفۆنی و قومارکردنی نایاسایی لە هەرێمی کۆکانگی میانمار بەڕێوەدەبەن و داهاتەکەی زیاتر لە 10 ملیار یوان بووە.
هەروەها ئەو گرووپە بەرپرسیارە لە گیانلەدەستدانی لانی کەم ١٤ کەس و برینداربوونی دوو کەسی دیکە.
هەروەها باوک و کچی سەرۆکی باندەکەش لەنێو ئەو کەسانەدا بوون کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.
سەرۆکی گروپەکە پێشتر دوای دەستگیرکردنی لە ساڵی ٢٠٢٣ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو، چین لە ساڵانی ڕابردوودا سەرکوتێکی بەرفراوانی بۆ سەر باندە ساختەکارەکان ئەنجامداوە کە بنکەکانیان لەسەر سنووری میانمارە و دەیان هەزار تۆمەتباری دیپۆرتکردووەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
