( لە ٣٩ ساڵەی مەرگی کاک ئیدریسی هەمەیشە لەیاددا )

( لە ٣٩ ساڵەی مەرگی کاک ئیدریسی هەمەیشە لەیاددا )

 

ساڵێادی کۆچی دوای کاک(ئیدریس بارزانی)
وانەیەکە بۆ هەموو ئەو کارەکتەرانەی لە دونیای سیاسەتدا کاردەکەن، کاک ئیدریس ئەگەرچی تەمەنێکی کەمی هەبوو بەڵام خزمەتێکی گەورەی بە دۆزی ڕەوای گەلەکەی کردوو لاپەڕەی ژیانی سیاسی خۆی بە ئاوی زێڕنەخشاند بەجۆرێک دوای نزیکەی ٤٠ساڵ لە کۆچی دوایی هێشتا یادو یادەوەری لەنێو کۆمەڵگەی کوردیدا بەرزو پیرۆز ڕادەگیرێت

کاک ئیدریس ٤٣ساڵ تەمەنی کرد و لەو تەمەنە ٢٦ ساڵی خەریکی کاری سیاسەت و پێشمەرگایەتی و ئیزبایەتی بوو هەرلە تەمنی ١٧ ساڵیەوە چەکی شەرەفی پێشمەرگایەتی کردوەتەشان و لەخزمەت بارزانی نەمردا وەک قوتابیەک لەلایەک فێری ڕەوشتی بەرزی کوردایەتی و خزمەتکاری گەلەکەی دەبوو لەلایەکی دیکە وانەی کۆڵنەدان و خۆنەچەماندنی لە بارزانی باوک وەردەگرت بەجۆرێک لە لەداستانی زۆزک و هەندرێندا لە ساڵی ١٩٦٦ کاک ئیدریس خۆی سەرپەرشتی پلانی تێکشکاندنی دوژمنی کردو توانی گورزێکی زۆر گەورە لە هێزەکانی دوژمن بدات بەجۆرێک ڕژێمی ناچارکرد داوای دانوستانەکانی ساڵی ١٩٦٩ز کرد
لەو کاتەدا کاک ئیدریس تەمەنی تەنها ٢٢ ساڵ بوو

کاک ئیدریس کوڕی قاڵبووی خەبات و کورەی سەختی کوردایەتی بوو لەگەڵ هەموو ئازارو مەینەتیەکانی گەلەکەیدا ژیا ،ئەمەش وایکردبوو کاک ئیدریس لە هەموو کەس زیاتر لە ئازارو مەینەتیەکان تێبگات و بۆخۆشی بوو بوو بە باوکە خەمانەی هەموان و ئەوەی پێیبکرایە بۆ خزمەتی هەرکەسێک بە گوێدانە پلە بەرپرسیاریەتی و هەربابەتێکی دیکە بۆی دەکردن و خەمووژانی هەموانی لە کۆڵیبخۆی نابوو، لەدوای نسکۆ کاک ئیدریس دەیانجار لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەوکاتی ئێرانەوە توشی کێشە کرا لەسەر ئەو هەموو هاوکاری و بەدەمەوەچونەی بۆ ئاوارەکان هەیبوو بەڵام بۆ ساتێکیش ئاوارەو لێقەوماوانی جێنەهێشت

سەرەڕای ئەرکی پێشمەرگایەتی کاک ئیدریس دیبلۆماتێکی زۆر زیرەک و لەسەرخۆ و موکڕبوو کە بە ئسلوبە تایبەتەی خۆی توانای قەناعەت پێکردنی بۆ بەرامبەر زۆربەهێزبوو، بەڕێکاری نەرم و ڕاشکاوانە بەبێ سازشکردن لەسەر مافی گەلەکەی داواکاری گەلەکەی بە هەموو ناوەندە بڕیار بەدەستەکان و بەهێزە یارو نەیارەکان دەداو لێزانانە دۆستی بۆ داواکاری گەلەکەی پەیدا دەکرد

لەسەر ئاستی ناوخۆی کوردستان و عێراق کاک ئیدریس ڕۆڵێکی باڵاو کاریگەری لەسەر کۆنگرەی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی عێراق لە تاران هەبوو داخوازی کوردی بە ڕاشکاوانە بەهەموولایەک گەیاند،لە ناوخۆی شۆڕش و حیزبە سیاسیەکانی ئەو ڕۆژگارە تاڵ و ناخۆشەی شەڕی براکان کاک ئیدریس هەم دیسان بوو بە فریادڕەس و توانی بەکۆبنەوەی لەگەڵ تاڵەبانی لە تاران کۆتای بە ناکۆکی قوڵی یەکێتی و پارتی بێنێت و لەو ماوەیەدا هەموو هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی بەرەیەکی یەکگرتووی کوردی بوو تا شۆڕش بتوانێت بەرگری لە خۆی بکات سەرەنجامی هەوڵەکانی کاک ئیدریس دوای ساڵێک لە مەرگی بەرەی کوردستانی لەساڵی ١٩٨٨ پێکهات کە دەستکەوتێمی زۆر گەورەو گرنگی ئەو قۆناغەبوو

بەرەی کوردستانی بوو بەبەردی بناغەی ڕزگاری کوردستان و ڕاپەڕینی جەماوەری کوردستانیان لە ساڵی ١٩٩١
کەوابوو بە شیکاریەکی سادە دەتوانین بڵێین بەرەی کوردستانی و ڕاپەڕینی کوردستان بەرهەمی ئەو هەنگاوە گرنگەی کاک ئیدریس بوو کە بۆ ئاشتەوای حیزبە سیاسیەکان گرتیەبەر، سەرەنجام ئەمە بوو بە سەرەتای ئازادکردنی بەشێکی زۆری باشوری کوردستان و پێکهێنانی پەڕلەمان و حکومەت و دامودەزگاکانی هەرێم

ئەندازیاری ئاشتی تەنها نازناوێک نیە بۆ ساتەوەختێکی دیاری کراو ی بەڵکو هەقیقەت و ڕاستەقینەیەکی حاشاهەڵنەگرە ئەوەتا دوای ٣٩ ساڵ لە مەرگی کاک ئیدریس یارو نەیار شاهێدی ئاشتیخوازی خەمخۆری و خاکەڕایی بۆ دەدەن ، بەداخەوە لە بێ شانسی ئەم گەلە هەرزوو کاک ئیدریسمان لەکیس چوو مەرگ مەودای نەدا بەشێک لە ئاوات و خەونەکانی خۆی و گەلەکەی بێنێتەدی و بەجێیهێشتین، بەڵام بیری ئەو هەنگاوەکانی ئەو بۆ هەمیشە وانەگەلێکن کە ئێمەنانا بەردەوام دەبین لەسەری تا گەشتنی یەکجارەکی گەلەکەمان بە ئاواتی لە مێژینەی خۆی

نەک هەرئەوە بەڵکو کاک ئیدریس پاش خۆی سەرکردەو سەرۆکێکی وەک خۆی ئاشتیخوازی بۆ کوردستان بەجێهێشتوە کە هەمیشە وەک سەماموئەمانی ئاشتی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و بگرە ناوچەکەش تەماشا دەکرێت و هەموان شاهێدی ئاشتیخوازی و نەرمونیانی و کارزانی سەرۆک نێچیرڤانین کە چەند جەسوارنە لە پێناو ئاشتی و چاکەی گشتی تێدەکۆشێت بێشک ئەمەش سوکنایەکی گەورەیە بۆ هەموومان کە لەپاش مەرگی کاک ئیدریس دڵی پێ پاراو دەکەین کەوابوو ویستی ئاشتیخوازی و هەنگاوەکانی ئەندازیاری ئاشتی هێشتا بەردەوامی هەیەو چاوی ئومێدی هەموومان لەسەر توانایی ئەو دەڕانێت.

ڕێبین ڕەحیم

Top