رێـــزت لـــە ھـــێـــزت دایـــە !!
ئێمەی میللەتی كورد سەدان ساڵە قوربانی دلسۆزی و سادەیی و بیركردنەوە عاتیفیە ئاینیەكەمانین، سەدان ساڵە ئێمە دەلێین ھەموومان براین ھەموومان وەك یەكین ھەمومان ئاوا و ھەمومان ئاوا، تاوەكو دەركەوت ئێمە وەكو ھەمووانین بەڵام كەس وەك ئێمە نیە، ئێمە تەنھاین و بێ پشت و پەناین و سادەین، ئێمە عاتیفین بۆیە تاوەكو ئێستا بێ دەوڵەتین.
بەرای من ئەگەر ئێمە نیو ھێندەی تورك رەگەز پەرست بواین، یان نیو ھێندەی عەرەب شۆڤینی بواین و نیو ھندەی فارس خاك پەرست بواین و یەك تۆز وەك جولەكەكان زیرەك بواین بۆ یەك شت، ئەویش چەك كرین و خۆ پر چەك كردن و لوبی دروست كردن، دڵنیام ئێستا ئێمە یەكێك دەبوین لە وڵاتە بەھێزو كاریگەرەكان، بوچی؟
چونكە ھەموو ئەو سیفاتانای گەلان کە لە سەرەوە باسم كرد ھەمووی تا رادەیەک لە نێو میللەتی کورد دا هەیە، بەڵام ھەرگیز ھیچ میللەتێك و گەلێك نیەو نەبوە وەك كورد ئازاا و شەركەری راست و دروست، بۆیە ئەم رستەیەم زور بە قەناعەتەوە وت، رێزت لە ھێزت دایە، واتە چۆن؟
جاران یاسا ھەبوو، مافی مروڤ ھەبوو، مافی گەلان ھەبوو، دۆستایەتی ھەبوو، یاسای نێو دەولەتیەكان ھەبوون، بەڵام ئێستا ھەمووی بوەتە مەرەكەبی سەر كاغەز، تا ئەو کاتەی ووشك دەبێتەوە ئێدی تەواو كاریگەری نامێنێت، لە واقعدا بینیمیان، من بە سۆزو عاتیفە ئەم بابەتە نانوسم، بەلكو بە قەناعەت و شیكردنەوەی خۆم و واقعی ئێستا تێیداین دەنوسم.
سەیركەن چەندە گرنگە ئەگەر ئەمرۆ بە ھێز بیت نەك لە دانانی كارگەی بلۆك و چیمەنتو شتی وا، نەخێر.
پێویستە لەمرۆ بەدواوە تۆ لەرێی سەربازی و چەک بە ھەموو جۆرەكانیەوە بەهێزبیت، من لەم سەردەمە گەیشتومەتە ئەو قەناعەتەی پێویستە چەندین ساڵ بخۆی نانە رەقە تاوەكو ھەتبێت چەك و ئەسلیحە.
لەم سەردەمە نەگبەتەدا ھیچ شتێك رێزت بو پەیدا ناكات، بێجگە لە چەكێكی بەھێز، یاسا و مافی مرۆڤ و ئەم دەستەواژە سەر كاغەزانە ھەمووی درۆی شاخدارن، من باسی ھیچ كەس و میللەتێك ناكەم، ھەر باسی خۆمان دەكەین(كورد) كەس ھێندەی ئێمە دۆستی نەبووە، كەس ھێندەی ئێمە ستایش نەكرا، بەسەر شان و بالمان ھەلدرا، كەچی لە بچوكترین دەرفەتدا كەوا چەند دینارێك خێری زیاتر بۆ وڵاتە ھەژار قوت دەرەكان هەبوو، یەكسەر بێ دودڵی، بێ یاسا و ماف و دۆستایەتی و جارنامەی مروڤایەتی یەكسەر وەك كێك كورد دابەش كرا، ھەر ئەژدیھایەك بەگوێڕەی بەرژەوەندی و ھێزی خۆیان ژەھریان رشتە سەر گیانمان و وەك كاڵایەكی ھەرزان و بێ كەلك فرۆشراین، ئەوە لەكاتێكدا كەس ھێندەی ئەم میللەتە سادە، زیرەك، مەرد، بە وەفا، پاك و شەركەرو دڵسوزنیە، بو ھەموو میللەت و دوستێك، بەلام چونكە تەنھا لەبەر ئەوەی چەكت نیە پێت دەوێرن، مامەلەت پێوە دەكەن، لەبازاری رەشدا دەتفرۆشن.
بۆیە گرنگە ئەم پەیامە بۆ گشت سەركردایەتی كورد و كوردستانی، لە ئێستاوە ھیچ بیر لە دۆستایەتی ھاوپەیمانی یاسا و ماف و دۆستایەتی درۆی گەلان نەبەستن، ھەمووی درۆی شاخدارن.
تەنھاو تەنھا پشت بە دوو شت ببەستن یەكەم چیاكان دووەم بەهێزکردنی سەربازی.
دوای پەلاماردانی رۆژئاوا لەلایەن ئەوانەی تا دوێنێ فرمێسكی تیمساحی بو ئێمەی دەرشت و دەیان گوت ئێمە دۆستی ئێوەین، وە بەردەوام ئێمەیان وەك چەكێك بەكاردەھێنا تاوەكو دژی ھەندێک لایەن و وڵاتی ئیقلیمی ھانمان بدەن، ئەمرۆ وەك سەگ بەربونەتە گیانی برایانمان لە رۆژئاوا، قەتل و عامی رۆلەكانی ئێمە دەكەن ، ھەر كە زانیان یەك تۆز سۆزو عاتیفەی خەڵك بو قركردنی كورد جوڵا، راستەوخۆ پەنا بۆ فێلە قیزەوەنەكانی پێش خۆیان دەبەن، وەكو ئەوەی سورەتی ئەنفال و فەتح بەسەرماندا بسەپێنن، تا وەكو بە دونیا بڵێن ئەوانە گاورن كەچی نازانن یان خەڵكیان پێ گێلە یا خویان گێڵن، كەوا ھەر سەركرەدەو رۆلی ئەو گەلە داماوە بوو کەوا قودسیان بۆ رزگاركرد و لەبن دەستی مەسیحیەکان دەرھێنا، ئێمەی بێ وڵات و بێ پشت، كە چی عەرەب بە ٢٢ دەوڵەتەوە نە ئەو پیاوەتی و نە ئەو مەردایەتی و نە ئەو رولەیان ھەبوو كەوا ئێستاش ئێمە لە لایەن وولاتە زلھێزەكانەوە باجی رزگاركردنی قودس دەدەین بە كورتی و كوردی لە كەو و لە كركاكیش بوین،
كەوا ھیچ سودێكیشمان نەبینی لە رزگاركردنی قودس بو عەرەب.
ئێمەی كورد بەدرێژایی مێژوو بەردەوام بە سۆزو عاتیفە لێکدانەوە بۆ شتەکان دەکەین، خۆزگە بو یەكجاریش بە رەگەزپەرستی بیرمان كردباوەو بە رەگەز پەرستی ھەستاباین و بە رەگەز پەرستیش ژیاباین ئەوكات وەك وڵاتان دەبوینە خاوەنی زۆر شت.
ئەمرۆ بە جددی زۆر گرنگە سەركردایەتی كورد بیر لە خۆ پرچەككردن بكاتەوە، ئەمرۆ سەردەمی ھێزو پارەو بەرژەوەندیە، سەردەمی ماف و یاساو فلان و فیسار نەما، پارە بدە ئەمریكا بكرە، پارە بدە ھەموو چەكێك بكرە، بەتایبەتی لە سەردەمی دوناڵد تڕەمپ ئەمە ھیچ یاساو رێساو ماف نازانێت، ئەمە پارە بدە و بكرە جا چەكە، خاكە، مافە یان یاسایە.
زۆر گرنگە ھەرچی پارەیەكمان ھەیە بە چەك بدرێت، ئەكادیمی و سەنتەر و كوڵیژی سەربازی چەك بكرێتەوە، و ھەرچی گەنجی زیرەك و بلیمەتە ئەگەر بزانێت چەقویەكیش دروست بكات با ببردرێتە سەنتەرێك یان ئەكادیمیەك پشتگیری جددی بكرێت،
مەسەلەیەكی كوردی ھەیە (روژێك بخۆ نانە رەقە سالانێك بكە ژیانی شاھانە)، ئەمرۆ چەكت ھەبێت، بەرێزی، بەھێزی، بە قەدر و بە ھەیبەتی و حیسابت بو دەكرێ.
لە ھەموی گڕنگتر ئەمەیە ئەوەی مەرجەعی كورد جەنابی سەرۆك بارزانی بۆ میللەتەكەی كرد لە رۆژئاوا، ھەر ئەمەیە باوكێك بۆ رۆلەكانی دەكات، ئەگەر لێهاتویی و ھێز و ھەیبەت و كارێزمایی جەنابی سەرۆك بارزانی نەبوایە، ھەرگیز شتێك نەدەبو بەناوی كوردانی رۆژئاوا، بەڵام بەراستی جێگای دیراسەكردن و راوەستان و لێكۆلینەوەیەكی جددی و ووردە، كەوا جەنابی سەرۆك چۆن توانی پەنجە بخاتە نێو چاوی ئەم گورگە برسیانەی دەوروبەری كوردستان و چەندین كاری گرنگی ئەنجامدا بۆ مانەوەی كورد.
ئەوەی لێرەدا جێگای داخ و خەفەتە بەشێك لە بەناو مەلای كورد بوە، كەوا لەپێناو ھەندێک پارەو پۆل، پلەو خۆ شرین كردن لای عەرەب و توركە فاشیزمەكان، شەرەف و كەرامەت و وولاتەكەیان فروشت، ئەمانە بەراستی دەبێت ھەم گەلی كورد و ھەمیش حكومەتی ھەرێم ھەلوێستی توندو جددیان لەسەر ئەم خۆ فروشانە هەبێت و ریسوابكرێن.
لەم سەردەمەی ئێستادا ھێزت نەبێ گوێشت لێ ناگیرێ، ھیچ وشەیەكت لێ وەرناگیرێ، ھێزی ئێمەی كورد بۆ ستەم نیە، بۆ بەرگریە، بۆ پاراستنی ھەبوونی گەڵێكی ٦٠ ملیۆن كەسی بێ وڵاتە، بۆ گەیاندنی دەنگی ئێمەیە بۆ جیھانی ھێزو بسنز بۆ وولاتانی بەھێز.

فهریق كهرهم ستونی