پشیلەی دەگمەنی پاڵاس

پشیلەی دەگمەنی پاڵاس

پشیلەی پاڵاس PallasCat، كە بە مانول ناسراوە، پشیلەیەكی بچووكی كێوییە و فەرویەكی درێژ و چڕ و خۆڵەمێشی هەیە، گوێچكە كورتەكانی بەنزمی بە لایەكانی سەریدا شۆڕ دەبنەوە، درێژیی سەر و جەستەی لە نێوان 46 بۆ 65 سم (18 بۆ 26 ئینج)ە، درێژی كلكیان 21 بۆ 31 سانتیمە (8.3 بۆ 12.2 ئینج) . بە باشی خۆیان دەشارنەوە و گونجاندنیان هەیە لەگەڵ كەشوهەوای ساردی كیشوەری لە مەودای زێدی خۆیاندا. پشیلەی پالاس بەگشتی لە ناوچە سارد و وشك و بەردینەكانی ئاسیای ناوەڕاست دەژین، لە ڕۆژئاوای ئێرانەوە تا ڕۆژئاوای چین، لەوانە مەنگۆلیا، ڕووسیا، كازاخستان، ئەفغانستان و هیمالایا، لە ناوچە شاخاوی و بەرزەكاندا گەشە دەكەن كە سەوزایی و ڕووپۆشی بەردینیان هەیە.

 

 

 

Top