خشڵی فیروزە: شیكپۆشییەكی ناوازە و ڕۆحێكی گەش بۆ ساتی ئاهەنگەكان
بەردی فیروزە (التركواز) ڕەنگی شین و هەندێك جار مەیلە و سەوزە، ئەم ڕەنگە بێهاوتایە سەرنجەكان بۆ لای خۆی ڕادەكێشێت، چ لە خشڵە گەورەكاندا بێت، یان لەو پارچە ناسكانەی كە تەواوكەری جلوبەرگی مۆدێرن و ڕاقین.
فیروزە بۆ وەرزی ئاهەنگەكان بێوێنەیە، و دەتوانرێت بە ڕێگەی داهێنەرانە ڕێك بخرێت، وەك:
١- خشڵی بەرچاو: ئەنگوستیلە یان ملوانكەی گەورە هەڵبژێرە بۆ دیارخستنی ڕەنگە شینە تایبەتەكەی لەسەر عەزییەیەكی ئاهەنگ یان قاتێكی فەرمی كە شێوازێكی لوكسی هەبێت.
٢- هەستی ناسك: گوارەی بچووك یان بازنەی ناسک پێكەوە بگونجێنە، كە بریقەیەكی شیك بۆ عەزییە بریقەدارەكان زیاد دەكات بەبێ ئەوەی بەسەر شێوازی دەركەوتنتدا زاڵ بێت.
٣- گونجانی ڕەنگەكان: فیروزە لەگەڵ ڕەنگەكانی سپی، زیوی، زێڕین، یان ڕەشدا دەگونجێت، ئەمەش سەرنجڕاكێشییەكەی زیاد دەكات و ڕەنگە سرووشتییە ئەفسوناوییەكەی دەردەخات.
٤- تێكەڵكردنی قوماشەكان: پۆشینی فیروزە لەگەڵ پارچە قوماشی قەدیفە یان ئاوریشمی، گوزارشت لە شكۆی وەرزی ئاهەنگەكان دەكات و هەستێكی پڕجۆش و جیاواز دەبەخشێت.
