یاسا، گرێبەست “ عقد “ بۆ مامەڵەی كڕین و فرۆشتن

یاسا، گرێبەست “ عقد “ بۆ مامەڵەی كڕین و فرۆشتن

ئایا گرێبەست “ عقد “ بۆ مامەڵەی كڕین و فرۆشتن یان هەر بابەتێكی دیكە لە ڕێگەی مۆبایل و تەلەفۆن و ئینتەرنێتەوە ئەنجام بدرێت، كاری پێ دەكرێت و یاساییە؟ ‎وەڵامەكەش بریتییە لە بەپێی ئەحكامی ماددە “88” لە یاسای باری شارستانیی عێراقی، دەكرێت گرێبەست بەڕێگەی تەلەفون و هاوشێوەكانی بكرێت كە “موبایل و ئینتەرنێت و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانیش دەگرێتەوە، وەك ئەوەیە بەئامادەیی كرابێت لە ڕووی كاتەوە بە غائیبی كرابێت لە ڕووی شوێنەوە، ‎وەك كڕینی شتێك یان فرۆشتنی بە تەلەفۆن یان بەكرێدانی موڵكێك مادام دوو لایەنەكە ڕەزامەندبن و ئەنجامەكەی قبووڵ بكەن، گرێبەستێكی تەواوە و كێشەی یاسایی نییە.

 

Top