توانای هەنگەكان لە بیركاریدا

توانای هەنگەكان  لە بیركاریدا

توانای هەنگەكان لە بیركاریدا یەكێكە لە گەورەترین سەرسوڕمانەكانی جیهانی زانست. مێشكی هەنگ تەنیا یەك ملیۆن خانەی دەماری تێدایە، بەڵام شتانێك دەكات كە پێویستی بە ژیرییەكی باڵایە. لێرەدا بە كورتی باسی ئەم توانایانە دەكەین، تێگەیشتن لە چەمكی سفر، بۆ ماوەیەكی درێژ وا دەزانرا تەنیا مرۆڤ و هەندێك مەیموون دەزانن سفر چییە. بەڵام توێژینەوەكان دەریانخستووە كە هەنگەكان تێدەگەن سفر كەمترە لە یەك. زاناكان تاقیكردنەوەیان بۆ كردن و هەنگەكان نیشانیاندا كە دەتوانن جیاوازیی نێوان وێنەیەكی سپی و وێنەیەك كە خاڵی تێدایە بزانن و و تێبگەن كە سپییەكە بە واتای هیچ دێت. كۆكردنەوە و لێدەركردن، هەنگەكان دەتوانن كرداری كۆكردنەوە و لێدەركردنی سادە ئەنجام بدەن. زاناكان لە ڕێگەی ڕەنگەكانەوە فێریان كردن كە ئەگەر ڕەنگی شینیان بینی دەبێت یەك دانە كۆ بكەنەوە و ئەگەر ڕەنگی زەردیان بینی دەبێت یەك دانە لێ دەر بكەن، هەنگەكان لەم تاقیكردنەوەیەدا زۆر سەركەوتوو بوون.

 گۆڕینی وێنە بۆ ژمارە، هەنگەكان دەتوانن هێماكان ببەستنەوە بە بڕی شتەكانەوە. بۆ نموونە دەتوانن فێرببن كە هێمایەكی دیاریكراو بە واتای دوو دانە گوڵ دێت، ئەمە نیشان دەدات كە مێشكی ئەوان دەتوانێت وێنە و هێماكان وەك ژمارە لێك بداتەوە.

Top