قڵیشانی پـاژنەی پێ.. هۆكار و چارەسەر
قڵیشانی پاژنەی پێ Cracked heels هاوكاتە لەگەڵ زبربوون، وشكبوون، لەگەڵ ئەستووربونی پێستی پاژنەی پێ. قڵیشانی پاشنەی پێ دەبێتە هۆی ناڕەحەتی و ئازار، هەروەها ڕێگەخۆش دەكات بۆ گەشەی بەكتریا و هەوكردن. هۆكارەكان: وشكبوونی پێست كە حاڵەتێكی باوە كە هاوكات لەگەڵ چەند فاكتەرێكی دیكە ڕوو دەدات وەكو: بەساڵاچوون، كاریگەریی تیشكی خۆر، كەمبوونەوەی دەردانی چەوریی پێست، تەنكبوونی پێست، كەشی وشك، كاریگەریی لێكخشانی بەردەوامی پێستی پاشنەی پێ بە ناوپۆشی كەفش یان زەبری دەرەكی، هەروەها فەرامۆشكردن یان كەم چاودێریكردنی پێیەكان بۆنموونە بەكارنەهێنانی شێداركەرەوەی پێست لەكاتی هەستكردن بە وشكبوونی پێستی پاژنەی پێیەكان. چارەسەركردن: زوو شووشتن، بەكارهێنانی شێدارەكەرەوەی پێست Moisturizer، بەكارهێنانی مەرهەم یان جێلی پەترۆلیۆم Petroleum jelly پاش بەكارهێنانی شێداركەرەوە وەكو بەربەست بۆ هێشتنەوەی شێداریی پێست، پۆشینی گۆرەوەی لۆكەیی تەنك لەكاتی شەودا یان بەلای كەم لەكاتی نووستندا بەمەبەستی هێشتنەوەی ئاستی شیداریی پێستی پاشنەی پێیەكان.
