سەرۆک مسعود بارزانی کارێزماو فریادرەس بۆ پرس ودۆزی رەوای گەلی کورد...

سەرۆک مسعود بارزانی کارێزماو فریادرەس بۆ پرس ودۆزی رەوای گەلی کورد...



مێژوو سەلماندوویەتی کە ڕێبەرە ڕاستەقینەکان ئەوانەن کە لە کاتی تەنگژەکاندا نەک تەنها بۆ ئێستا، بەڵکو بۆ نەوەکانی داهاتوو بیر دەکەنەوە. سەرۆک مەسعود بارزانی وەک سیمبۆلێکی نەتەوەیی، هەمیشە خەمی گەورەی ئەو پرس ودۆزی رەوای گەلی کورد بووە کە وەک نەتەوەیەکی زیندوو مامەلەی لەگەلدابکرێت ،بۆیە دەبینین لە کاتێکدا سەرۆک بارزانی سەرقاڵی پرسی نەتەوەیی و پاراستنی کەرامەتی مرۆڤی کوردە، بەداخەوە هەندێک لایەن و تاقم لە جیاتی هاوکاری، خەریکی داڕشتنی پلانگێڕی و دروستکردنی ئاستەنگن، بەمەش دەردەکەوێت سەرۆک بارزانی خەمی نەتەوەیەتی، ئەوانیش خەریکی پلانگێڕین، پرسی کورد لای سەرۆک بارزانی پرسێکی پیرۆز و ستراتیژییە کە نابێت مامەڵەی پێوە بکرێت، بەڵام بۆ پلانگێڕان، هەموو شتێک ئامرازێکە بۆ گەیشتن بە دەسەڵاتی کاتی یان ڕازیکردنی نەیارانی دەرەکی. خەمی نەتەوەیی لای سەرۆک بارزانی لەوەدا ڕەنگ دەداتەوە کە هەوڵ بۆ یەکڕیزی وچارەسەری کێشەکانی کورد لە ھەموو پارچەکانی دەدات...
شەكیب ئەرسەلانی نووسەر زۆر بە جوانی دەڵێت: «نیشتمانپەروەر بیر لە نەوەكانی داهاتوو دەكاتەوە، بەڵام سیاسەتمەدار بیر لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو دەكاتەوە».
دیمەنەکانی دانیشتن و میوانداری باڵیۆز تۆماس باراك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ سووریا و مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات و محەمەد ئیسماعیل سەرۆكی ئەنەكەسە ،سەڵماندی سەرۆک مسعود بارزانی کارێزماو فریادرەسە بۆ پرس ودۆزی رەوای گەلی کوردلە ھەموو پارچەکانی کوردستان...

Top