بۆ زانیاریت ،ئاشنابوونی مرۆڤەكان بە ئاگر و گرنگییەكەی، كەی سەری هەڵدا؟

بۆ زانیاریت ،ئاشنابوونی مرۆڤەكان بە ئاگر و گرنگییەكەی، كەی سەری هەڵدا؟

نزیكەی 400،000 ساڵ لەمەوبەر، مرۆڤەكان ئاگریان كردووەتەوە و كۆنتڕۆڵی ئاگركردنەوەیان كردووە. بە گوێرەی هەندێ لە ئەفسانەكان، یەك لە نیمچە خوداكان، ئاگری لە خوداكان دزی و بۆ مرۆڤی هێنا. هەر بۆ نموونە، لە ئەفسانەی یۆنانییە كۆنەكاندا وا هاتووە كە»پرۆمیپیۆس» ئاگری لە خوداكان دزی لە چیای ئۆلۆمپۆس و دای بە مرۆڤەكان. بەو كارەشی، سەرپێچیی لە ویستی زیوس (خودای خوداكان) كرد و لە ئەنجامدا زۆر بە خراپی سزا درا و، پرۆمیپیۆس بە زنجر بەسترایەوە بە بەردێكەوە و ڕۆژانە هەڵۆیەك دەهات و لە جەرگی دەخوارد.

ئەم ئەفسانانە ڕەهەندێكی زۆر گرنگی تێگەیشتنی مرۆڤەكانمان بۆ دەردەخات سەبارەت بە گرنگیی ئاگر. هەر لە كۆنەوە، مرۆڤەكان زانیویانە ئاگر زۆر گرنگ بووە و بەبێ بوونی ئاگر، شارستانییەت مەحاڵ دەبوو. لە ڕوانگەی ئڤلوشنییەوە، ئاگر بە تەنیا مرۆڤەكانی لە ئاژەڵە دڕندەكان نەپاراست، بەڵكو زۆر لەوە گرنگتر، سەرچاوەیەكی وزەی زیاتری لە خۆراكەكان بەرەڵا كرد بۆمان. ئاگر ئەو ئامرازە بوو كە مرۆڤەكان بە هۆیەوە توانییان لە شوێنە سەرما و سەختەكان هەڵكەن. لەوەش زیاتر، ئاگر وەك ڕۆشنایی لە ناو قوڵایی ئەشكەوتە تاریكەكاندا چاوی مرۆڤەكانی كردەوە و بەو هۆكارەش مرۆڤەكان توانییان بە شێوازێكی جیاواز، مەبەستەكانی خۆیان دەربڕن لەسەر دیواری ئەشكەوتەكان.

توانای كردنەوەی ئاگر، هەموو هاوكێشەكەی گۆڕی و مرۆڤی لەسەر ڕێگەیەكی نوێی خوگونجاندنەكان دانا. بە هۆكاری كردنەوەی ئاگرەوە، ئەژدادەكانمان توانیان كەڵكێكی زیاتر لە خواردنەكان وەرگرن و لە شوێنە ساردەكاندا، توانییان باشتر بمێننەوە. لە ناوچەی Barnham، سەر بە Suffolی بەریتانیا، نزیكەی 20 ساڵ دەبێت هەڵكەندن و گەڕان بەردەوامە بۆ ئاسەواری مرۆڤە كۆنەكان. لەم ماوانەدا شوێن ئاگردان دۆزرایەوە لەگەڵ پارچە بەردی كانزایی pyrite كە ئاماژەی بە ئاگر كردنەوە دەكرد، بەردە كانزای pyrite لەو شوێنەی وەك Suffolk پەیدا نابێت، بە شێوەیەكی سرووشتی و بوونی ئەو پارچە بەردە كانزایە ئاماژەی بۆ یەك شت دەكرد، ئەویش ئەوەیە بۆ مەبەستی ئاگر كردنەوە ئەو پارچە pyrite هێنراوەتە ئەو شوێنەوە.

Top