هەناردەی سەلەمۆنی تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٥٢٠ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە
هەناردەی سەلەمونی تورکیە لە ساڵی ٢٠٢٥ بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی ١٣% زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٥٢٠ ملیۆن و ٢٨١ هەزار و ٢٩٤ دۆلار.
بەپێی داتاکانی یەکێتی هەناردەکارانی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی دەریای ڕەش (DKİB)، هەناردەی سەلەمونی تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٤دا بە ٤٥٨ ملیۆن دۆلار، ٥١٧ هەزار و ٩٦ دۆلار بووە و لە ساڵی ٢٠٢٥دا بۆ ٥٢٠ ملیۆن و ٢٨١ هەزار و ٢٩٤ دۆلار بەرزبووەتەوە.
هەروەها هەناردەکردن بەپێی قەبارە لە ٧٤ هەزار و ٨٣٢ تۆنەوە بۆ ٧٩ هەزار و ١١٢ تۆن زیادیکردووە.
بەم شێوەیە هەناردەی ساڵی ڕابردوو بە بەراورد بە ساڵی پێشوو نزیکەی لەسەدا ٦ لە قەبارە و لە سەدا ١٣ لە بەهادا زیادی کردووە.
هەناردەی سەلەمۆنی تورکیا بۆ 34 وڵات ئەنجامدرا، لەنێویاندا ڕووسیا.
زۆرترین هەناردەی سەلەمۆنی تورکیا بە ڕێککەوت بۆ ڕووسیا، ڤێتنام و بێلاڕووس بووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
