ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی زەوی لەرزینەکەی ئەندەنوسیا بۆ ٧٠ کەس بەرزبووەوە

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی زەوی لەرزینەکەی ئەندەنوسیا بۆ ٧٠ کەس بەرزبووەوە

 

 

دەسەڵاتدارانی ئەندەنوسیا ڕایانگەیاند، بەهۆی داڕمانی زەوی لە 24 ی کانوونی دووەم لە ویلایەتی جاڤای ڕۆژئاوا، تا ئێستا ٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٨ کەسیش ڕزگارکراون.

بەگوێرەی ئاژانسی ئەنتارای ئەندەنوسیا، دوای لەرزینێکی زەوی لە پارێزگای جاڤای ڕۆژئاوا، ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامن.

سەرۆکی فەرمانگەی گەڕان و فریاگوزاری باندۆنگ گوتی: کۆی گشتی ئەو کەسانەی بەهۆی ڕووداوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە ١٥٨ کەس بووە، تا ئێستا ٧٨ کەس ڕزگارکراون و ٧٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: "هێشتا 10 کەس لەژێر داروپەردوودا بێسەروشوێنن و ڕێوشوێنی ڕێگریکردن لە ڕوودانی زەوی لەرزینی نوێ گیراوەتەبەر".

زەوی لەرزینەکە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای شاری باندۆنگی ویلایەتی جاڤای ڕۆژئاوا ڕوویداوە، دوای ئەوەی لە ٢٤ی مانگی یەکدا چەند ڕۆژێک بارانبارینی بەخوڕ باریوە.

دوابەدوای ڕووداوەکە نزیکەی ٢٣٠ دانیشتووی ناوچە زیانلێکەوتووەکان گواسترانەوە بۆ پەناگەی کاتی. هەروەها بەرپرسان ڕایانگەیاند: کە هەندێک ناوچەی نیشتەجێبوون بە تەواوی داڕماون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top