سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی نۆردراین - ڤێستڤاڵنی ئەڵمانیا کرد

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی نۆردراین - ڤێستڤاڵنی ئەڵمانیا کرد

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی نۆردراین - ڤێستڤاڵنی ئەڵمانیا کرد. بەرپرسە ئەڵمانییەکە رۆڵی هەرێمی کوردستانی لە هێورکردنەوەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سووریا بەرز نرخاند.

رۆژی دووشەممە (2-2-2026)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە بێریڤان ئایماز، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی نۆردراین - ڤێستڤاڵنی ئەڵمانیا کرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا "جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرایەوە."

بێریڤان ئایماز لە دیدارەکەدا ستایشی رۆڵی هەرێمی کوردستانی کرد لە پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە و "بەتایبەتی هێورکردنەوەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی سووریا و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئەو وڵاتە."

Top