مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە عیرفان سدیق باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
بە گوێرەی راگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا ، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و بەتایبەتی دۆخی سووریا ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی ئاشتی و گفتوگۆ و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی سووریا کرایەوە .
