فێستیڤاڵی وێنەكێشان و كاری دەستی بۆ منداڵانی خانەی ناوجەوانان
منداڵانی بەهرەمەند لە كوردستاندا زۆرن، زۆربەیان خاوەن توانا و ئاستێكی بەرزن، بە تایبەت لە بواری وێنەكێشاندا، بەبۆنەی جارنامەی مافی منداڵ، دەزگای ڕوانگە فێستیڤاڵێكی هونەریی لەژێر ناونیشانی «تەنیا نیت»، بۆ منداڵانی خانەی ناوجەوانان كردەوە، منداڵان لەو دەزگایە ناویان تۆمار دەكرێت، پاشان چاودێریی تواناكانیان دەكەن و پێداویستییەكانیان دابین دەكەن، هەروەها چەندین چالاكیی جۆراوجۆریان بۆ منداڵانی نەوجەوانان هەیە، لەوانە: چالاكترین و گەشت، فێستیڤاڵی هونەری، كە فێستیڤاڵەكە بۆ كارە هونەرییەكانی منداڵانەكانە و بەرهەمەكانیان دەفرۆشرێن و داهاتەكەش بۆ خەزێنەی منداڵەكانە، كە لە داهاتوودا هەریەكە و بە یەكسانی پێیان دەدرێت. بەرهەمەكانی ئەم نازدارانە بریتیی بوون لە: وێنەكێشان، كاری دەستی، كەرەستە و كەلوپەلی كەلتووری كە بە سەرپەرشتیی سەرپەرشتیارەكانیان دروست كراون، لە فێستیڤاڵەكەدا بەرهەمی كاری دەستی و دەستڕەنگینیی (55) ناوجەوان نمایش كران و، هەموو بەرهەمەكانیش فرۆشران و داهاتەكەش لە خەزێنەی خانەی نەوجوانان دانرا.
