سەرینی نەگونجاو هاندەرە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن

سەرینی نەگونجاو هاندەرە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن

سەرینی نەگونجاو هۆكارە بۆ خراپبوونی كوالێتیی خەو كە بە تێپەڕبوونی كات ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن زیاد دەكات، چونكە هاندەرە بۆ لاربوونی بڕبڕەكانی مل لەكاتی خەودا، كە هۆكارە بۆ گرژبوونی ماسوولكەكان و ناڕەحەتیی مل كە خەو پچڕ پچڕ دەكەن، هەروەها توندتركردنی حاڵەتەكانی وەكو پرخە و وەستانی كاتیی هەناسە لەكاتی خەودا Sleep apnea لە ئەنجامی فشار لەسەر بۆڕییەكانی هەناسە. ئەمەش سەلمێندراوە كە كوالێتیی خراپی خەو و كەمخەوی درێژخایەن لە توانای لەش بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هۆرمۆنەكانی سترێس كەم دەكەنەوە، ئەمەش بە تێپەڕبوونی كات دەبێتە ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و گرفتی تری پەیوەست بە تەندروستیی دڵ. لە لایەكی دیكە، چەند توێژینەوەیەك ڕوونیان كردووەتەوە كە سەرینی زۆر بەرز كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر بۆرییەكانی خوێن لە ملدا، سەرەنجام لەوانەیە كە ئەگەری ڕوودانی جەڵتەی مێشك زیاد بكات. واباشە كە سەرین بە شێوەیەك بێت كە ئاستی كەوانەی بڕبڕەكانی مل وەكو خۆی بمێنێتەوە بەپێی شێوازی نووستنی هەر كەسێك.

 

 

Top