تاڵیبان دۆزینەوەی ٢٧ شوێنی کۆن لە شاری لۆگار ڕادەگەیەنێت
وەزارەتی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری تاڵیبان ئەمڕۆ شەممە 10/ 1 / 2026 ، ڕایگەیاند، كە 27 شوێنەواری و مێژوویی نوێ لە پارێزگای لۆگار دۆزراونەتەوە
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو ناوچانە لە قەزاکانی برکی برک، چەرخ، خەروار، ئەزرە و سەنتەری "پولی علم" دۆزراونەتەوە.
بە گوتەی تاڵیبان، ئەم شوێنانە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕۆژئاوا - یۆنانی و ئیسلامی.
وەزارەتی زانیاری و ڕۆشنبیری تاڵیبان ڕایگەیاند: کە ئەو ناوچانە لە داتابەیسی شوێنەوارەکاندا تۆمار کراون.
تاڵیبان لەم دواییانەدا دۆزینەوەی پەیکەرێکی بۆ سەردەمی بوداییەکان لە قەزای کاپیسا ڕاگەیاندبوو.
ئەم گروپە تۆمەتبارن بە لەناوبردنی میراتی مێژوویی و کولتووری و هەروەها بە قاچاخکردنی کەلوپەلی کۆنی شوێنەوارەکان.
گوڵان: سەردار خەلیل
