ئەو هۆكارانەی وایان كردووە ڕەنگی سپی لە هەموو وەرزەكاندا ئامادەیی هەبێت

ئەو هۆكارانەی وایان كردووە ڕەنگی سپی لە هەموو وەرزەكاندا ئامادەیی هەبێت

جاران ڕەنگی سپی وەك ڕەنگە كاڵەكانی دیكە تەنیا بە وەرزەكانی بەهار و هاوینەوە بەسترابوونەوە، بەڵام چەند ساڵێكە ڕەنگی سپی توانیویەتی پێگەی خۆی تەنانەت لە ناو جلی زستانیشدا جێگیر بكات، ئەمەش لەبەر چەند هۆكارێك:

ڕەنگێكی بێلایەنە و ڕێكخستنی ئاسانە: سپی لە هەموو كاتێكدا سەلماندوویەتی كە دەتوانێت لەگەڵ ڕەنگە جیاوازەكان بگونجێت، لەگەڵ ڕەنگە كاڵەكان تێكەڵ دەبێت و جوانیی ڕەنگە تۆخەكانیش بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش دەردەخات.

بناغەی شێوازی سادەگەرایی: كاتێك بیر لە پەیڕەوكردنی ستایلێكی مۆدەی هێمن دەكەیتەوە، ناتوانیت دەستبەرداری سپی بیت، چونكە خاڵی دەسپێكە بۆ دروستكردنی هەر دەركەوتنێكی ناوازە.

ڕەنگێكە گوزارشت لە بەرائەت دەكات: خاوەنی خاسیەتێكی فریشتەییانەیە كە هیچ ڕەنگێكی تر كێبڕكێی لەسەر ناكات، تەنیا بەسە كە بە تەواوی بە سپی دەربكەویت بۆ ئەوەی ئەو شێوازە نەرم و شیكە بەدەستبهێنیت كە دەتەوێت.

بۆ بۆنە جیاوازەكان دەبێت: ئاساییە خانمەكان لە ئاهەنگەكاندا ڕەنگی زۆر گەش یان متالیكی (بریسكەدار) بپۆشن، بەڵام ئەمە ڕێگر نییە لەوەی ڕەنگی سپی ئامادەییەكی بەهێزی هەبێت.

 

Top