مردن و لەناوچوونی نەهەنگەكان
كاتێك نەهەنگەكان مردار دەبنەوە، تا قووڵاییەكان نوقم دەبن، تەرمێكی ٤٠ تۆنی بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك دەكەوێتە ناو زەریا، كە ژیان لەوێ بەردەوامە لە ڕەوتی خۆی، لە دڵی مردندا. یەكەمین گیانەوەرانێك كە دەگەنە ئەوێ «گریفینەكان، مایۆكسینییەكان، نەهەنگی خەوتوو، ئەكتۆپوس و...» چەوری و ماسولكەكانیان دەدڕێنن و ئیسقان و ئێسكی نەهەنگە مرداریووەكان بەجێ دەهێڵن، بەڵام ترسناكیی ڕاستەقینە دواتر دەست پێدەكات. كرمی ئێسكخۆر كە پێی دەگوترێت (ئۆسیداتا) دەست دەكەن بە ڕواندنەوە، تارێكی هاوشێوەی ڕەگ لە ناو ئێسكەپەیكەرەكەدا دروست دەكەن و چەورییەكانی ناو مۆخ هەرس دەكەن و هەوری بەكتریا ئازاد دەكەن، كە خۆراك دەدەن بە تەواوی تۆڕەكانی خۆراك. تاكە لاشەی نەهەنگە كە دەتوانێت بۆ ماوەی دەیان ساڵ زیاتر لە ١٠٠ جۆر خۆراك بدات، ئەمەش پێی دەگوترێت «ئیكۆسیستمی نەهەنگی كەوتوو» كە تەنیا لە قووڵاییدا هەیە.
