بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٠ پلە لە کەناراوەکانی ژاپۆن ڕوویدا
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٠ پلە لە کەناراوەکانی پارێزگای ئیواتێ لە ژاپۆن ڕوویدا.
ڕووپێوی جیۆلۆجی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٠ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە کەناراوەکانی پارێزگای ئیواتێ لە ژاپۆن ڕوویداوە.
ناوەندی بوومەلەرزەکە بە دووری ٩١ کیلۆمەتر لە کەناراوەکان و ڕۆژهەڵاتی شاری نۆدا لە پارێزگای ئیواتێ بووە.
بومەلەرزەکە بە قوڵایی ١٩ کیلۆمەتر تۆمار کراوە و هیچ زیانێکی گیانی و زیانی دارایی نەبووە.
دوای بوومەلەرزەکە هیچ هۆشدارییەکی تسونامی دەرنەچووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
