جیهان تا ساڵی ٢٠٣٠ ڕووبەڕووی کەمیی ١١ ملیۆن کارمەندی تەندروستی دەبێتەوە

جیهان تا ساڵی ٢٠٣٠ ڕووبەڕووی کەمیی ١١ ملیۆن کارمەندی تەندروستی دەبێتەوە

 

 

ئەمڕۆ سێشەممە  30ی کانوونی یەکەمی 2025، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، تا ساڵی ٢٠٣٠ جیهان ڕووبەڕووی کەمیی ١١.١ ملیۆن کارمەندی تەندروستی دەبێتەوە.

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە، کە ژمارەی پەرستاران لە جیهاندا گەیشتووەتە نزیکەی ٣٠ ملیۆن کەس.

بەڵام نایەکسانی نێوان وڵاتان بەربەستێکی جددییە بۆ بەدەستهێنانی ڕووماڵکردنی تەندروستی گشتگیر.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە پشتگیریکردن و بەهێزکردنی هێزی کاری پەرستاری ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕێت لە فراوانکردنی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و باشترکردنی کوالیتی چاودێری.

یونیسێف پێشتر ڕایگەیاندبوو کە وەبەرهێنان لە ژنانی کارمەندانی تەندروستی لە ئەفغانستان زۆر گرنگە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top