كتێبی(یەزدانییەت)بڵاوكرایەوە
بە ئامادەبوونی پۆلێك لە ئەدیب و ڕۆشنبیران,ناوەندی كەلتووری چۆمان كۆڕێكی تایبەتی بۆ مامۆستا (ئێلیان جافەر كوردی) سازكرد و گفتوگۆ دەربارەی كتێبی(یەزدانییەت)كرا كە ئەم كتێبە نوێترین و یەكەمین بەرهەمی چاپكراوی ئەم خانمە نووسەرەیە,لە سەرەتای كۆڕەكەدا مامۆستا ئێلیان باسێكی دەربارەی كتێبەكەی پێشكەش كرد,دواتر بەشێك لە ئامادەبووان سەرنج و ڕاوبۆچوونی و خۆیان خستەڕوو,لە كۆتایی كۆڕەكەدا نووسەر بە واژووی خۆی كتێبەكەی پێشكەش بە ئامادەبووانی كۆڕەكە كرد.
كتێبی (یەزدانییەت) كە 240 ڵاپەڕەیە,لە گۆشەنیگایەكی جیاواز و كوردانەوە لە پرسی پەیوەندی نێوان خوداوەند و مرۆڤ دەڕوانێت,پەیوەندییەك كە لە ڕێگەی ئەو تێگەیشتنە عیرفانییەوە ئاسۆیەكی تازە بۆ نزكبوونەوەی زیاتر واڵا دەكات,كتێبەكە باس لە میهرەبانی خودا و هێز و توانای خودای گەورە دەكات,هەروەها ئاشتبوونەوە لەگەڵ مرۆڤایەتی و لێبووردەیی و یەكتر قبوڵكردن لەپێناو گەیشتن بە ئاشتی,وە پەیوەندی نێوان مرۆڤ و كردار و گوفتار و چەند تەوەرێكی دیكە لە ناوەڕۆكی ئەم كتێبەدا هاتووە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
