لە سلێمانی (محەمەد كوردۆ)كۆڕێكی شیعری سازكرد
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی 24/12/2025 لە شاری سلێمانی,بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێكخراوی مەدەنییەت(CDO)كۆڕێكی شیعری بۆ (محەمەد كوردۆ)سازكرد.
كۆڕەكە لەژێر ناونیشانی(بە یادی كلاسیك) لە هۆڵی كۆنفرانسەكان لەناو ئەم ڕێكخراوە بەڕێوەچوو,وە هەریەك لە (حەمەی حەمەسەعید) وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و (نیاز نووری) نەقیبی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان و ژمارەیەك لە نووسەران و ئەدیبان ئامادەی كۆڕە شیعرییەكە بوون.
لە سەرەتای كۆڕەكەدا شاعیر(محەمەد كوردۆ) چەند بەرهەمێكی شیعریی خوێندەوە كە ئامادەبووان ئاوێتەی جوانی و سرووشت و ژیان بوون,هەروەها دواتر نووسەر و شاعیر(ساڵح بێچار)تیشكی خستەسەر بەرهەمەكانی محەمەد كوردۆی شاعیر و خوێندنەوەیەكی هەمەلایەنەی دەربارەی بەرهەم و شیعرەكانی ئەو نووسەرە پێشكەش كرد.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
