کوردستانی من دڵسۆزەکان بەڕێوەی دەبەن
لەم کوردستانەی ئێمەدا کە هەرێمێکی دەستورییە لەناو عێراقیدا بوەتە پەناگەیەک بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان، بەڵام ئەو سیاسەتەی کە ئێستا بۆبە مەهزلە بەدەست شەلاتی و خەڵکانێکی بێ مۆڕاڵەوەیە هەموویان داشۆراون لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی و سووک و سەلیم و ڕیسوا خۆفرۆش وخاک فرۆش ناوگەڵ پیس ناخ ڕەش، بەدرۆ و فشەفش و بوختان کردن سەریان لەو خەڵک شێواندووە.
ئەمانە خەریکە وڵات ناشیرین دەکەن داروبەردی بەسەر یەكەوە ناهێڵن، کەس نازانێیت لە چ زەلکاوێک و قوشبنکی ئەو وەڵاتانەوە ژیاون کەچی بە سوتفە هاتوونەوە و لەم کوردستانەی ئێمەدا کە ئەلف و بێ لە سیاسەت نازانن، تەنها هەوڵی گێرە شێوێنی دەدەن دژبە هەرێم و ئیشکردنیان تەنها بۆ بەرژەوەندی خۆیان و گوێ ڕایەڵیە بۆ ئاغاکانیان وەک مشەخۆر کەوتوونەتە مژینی خوێنی ئەو هەرێمەی کە بە خوێنی هەزاران گەنج و پیر و ژن و منداڵ بنیاد نراوە، پاش ئەو هەموو کارکردنە و هەوڵدانەی کە ئەو هەرێمە بەدی هات لەم کوردستانە.
ئێستا خۆمان و سەرکردەکانمان شەڕ لەپێناو مانەوەی هەرێم وبەدیهێنانی ئامانجەکان دەکەین، کەچی ئەو دەم وچاوانەی لەناو کومەڵگادا کەسانی ناکەس بەچە کە حەز بەناو هێنانیان ناکەین هەوڵی ناشیرین کردن و تۆمەت دروست کردنن بۆ هەرێم ئەو بەناو چاڵاکوانی مەدەنی هەندک جاش پەرلمانتار تا دوێنی کچە مۆدیل و یان پاسەوانی باڕەکان بوون یان تڕۆکراوی شارێکە لێمان بۆتە دەم ڕاستی حزبێک کە خاوەی چەندین شەهیدە ئێستا کەوتوتە دەست مناڵە ووردکە هەموو بوونەتە چەقۆکێش هەریەکە بە باڵای ئەو وڵاتە هەردەڵی جاشایەتی بۆ دەکا بەردەوام پیلانی تێکدانیان هەیە ودژ بە هەرێمی کوردستان.
لە کوردستانی خۆماندا لەشاری سلێمانی
، حزب هەیە کودەتا لەدژی بنەماڵەی خۆی دەکات دەینێرێتە زیندان خۆی دەبیتە دادوەر کەچەند مانگ لە بە ندیخانە بمێنێتەوە، ئایا ئەمە ئەگەر کوردستانی بەدەستەوە بێت ئەبێت چۆن بەڕێوەی بەرێت؟ ئایا ئەمانە شایەنی ئەوەن کە ببنە بەرپرس و ئەم گەلە و ئەم شۆڕشەیان تەسلیم بکرێت و بڵێین فەرموو تۆ بڕیارمان بۆ بدە؟

نەجمەدین محەمەد قەراجی