زاوای ساختەچی

زاوای ساختەچی

ئەم زاوایە ئیندۆنیزییە و تەمەنی 74 ساڵە ، بە چەكی پارە(حەواڵەی بانكی) بڕی 120 هەزار دۆلار مارەیی دەدات بە كچێكی تەمەن 24 ساڵ و ئاهەنگ و گواستنەوە دەستپێدەكات و لەوێش 6000 دۆلار بە سەر میوانەكاندا دابەش دەكات. دوای یەك ڕۆژ لە هاوسەرگیری، زاوا بزر دەبێت و ماڵی بووكە بۆیان دەردەكەوێت كە ئەو چەكەی پارەكەی پێداوە ساختەیە و پارەكانیشی هەموو ساختەیە و تەنانەت ناوەكەشی ساختەیە. پێش ئەوەی خۆیشی بزر بكات، ماتۆڕی ماڵی بووكەكەشی دزیوە. پۆلیس بە شوێنیدا دەگەڕێت. دەركەوتووە قۆڵی زۆر كچی دیكەی بڕیوە لە تەواوی ئیندۆنیزیا هەمان شتی لەگەڵ كچانی دیكەدا كردووە.

 

Top