ئیسرائیل سەبارەت بە مەشقەکانی سوپای پاسداران هۆشداری دەداتە ئەمریکا
حكومەتی ئیسرائیل هۆشداریی بە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ داوە کە مەشقی مووشەکی ئەم دواییەی سوپای پاسداران ڕەنگە بەرگێک بێت بۆ ئامادەکردنی هێرشێکی لەناکاو دژی ئیسرائیل.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، ڕۆژی شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، نیگەرانی خۆی لە مەشقی مووشەکیی سوپای پاسداران و جموجۆڵە مووشەکییەکانی ئەم دواییە دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم جموجۆڵانە دەتوانن سروشتێکی ئۆپەراسیۆنی و شاراوەیان هەبێت.
موساد و ئەرتەشی ئیسرائیل پێیان وایە کە پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەی مووشەک و دامەزراوە بەرگرییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دوو بۆ سێ مانگی داهاتوودا بەپەلەی ئۆپەراسیۆنی دروست ناکات، بەڵام ئەگەر بەردەوام بێت لە ساڵی ٢٠٢٦دا دەتوانێت ببێتە هەڕەشەیەکی جیددی.
گوڵان: سەردار خەلیل
