ژاپۆن بڕی 5.37 ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا تەرخان دەکات

ژاپۆن بڕی 5.37 ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا تەرخان دەکات

 

 

وتەبێژی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا ڕایگەیاند: کە ژاپۆن بڕی پێنج ملیۆن و ٣٧٠ هەزار دۆلاری وەک هاوکاری بەخشین بۆ پڕۆژەکان لە سوریا دابین کردووە.

سێلین ئشمیت، وتەبێژی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا سانای ڕاگەیاندووە، ژاپۆن بڕی پێنج ملیۆن و ٣٧٠ هەزار دۆلاری وەکو یارمەتی بۆ پڕۆژەکانی ئەو وڵاتە دابینکردووە.

ئشمیت ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکارییە داراییەکانی ژاپۆن بە بڕی ٥.٣٧ ملیۆن دۆلار لە پڕۆژەکانی "پاڵپشتی مرۆیی بۆ گەڕانەوەی بەردەوام و یەکگرتنەوە"ی نەتەوە یەکگرتووەکان بەکاردەهێنرێت و ١٦٤٢ هەزار و ٥٠٠ کەس سوودمەند دەبن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لەم یارمەتییە بۆ ئاوەدانکردنەوەی فەرمانگەی کۆچبەری و پاسپۆرت لە ناوچە گوندنشینەکانی دەوروبەری دیمەشق بەکاردەهێنرێت.

ئشمیت هەروەها ڕایگەیاندووە کە ١٦ نووسینگەی تۆماری مەدەنی و زەوی لە دارا، سویدە، دێرەزۆر و ناوچە گوندنشینەکانی دیمەشق ئاوەدان دەکرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژەیە بریتییە لە "ئاسانکاریکردنی هاوڵاتییان بۆ گەیشتن بەو بەڵگەنامە یاساییانەی کە پێویستن بۆ تۆمارکردن" و جێبەجێکردنی لە مانگی یەکی ساڵی 2026 دەستپێدەکات و لە کانوونی یەکەمی 2026 تەواو دەبێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top