گرنگیی پشكنینی گشتیی خوێن

گرنگیی  پشكنینی گشتیی خوێن

پشكنینی گشتیی خوێن یان ژماردنی پێكهاتەكانی خوێن CBC، تێستێكی گرنگ و باوە بۆ پێوانكردنی شێوە و كوالێتی و ژمارەی خانەكانی خوێن، واتە خڕۆكە سوور و سپییەكان و خەپڵەكانی خوێن، لەگەڵ ڕێژەی هیمۆگلۆبینی خوێن. گرنگیی پشكنینی گشتی خوێن: بەسەركردنەوەی ڕۆتینی تەندروستیی كەسی، دەستنیشانكردنی هەوكردنە میكرۆبییەكان بە زیادبوونی ڕێژەی خڕۆكە سپییەكانی خوێن، دەستنیشانكردنی كەمخوێنی لە ڕێگەی پێوانەی ڕێژە و شێوەی خڕۆكە سوورەكانی خوێن و ڕێژەی هیمۆگلۆبین، دەستنیشانكردنی گرفتەكانی سیستمی بەرگریی لەش، دەستنیشانكردن و بەدواداچوونی شێرپەنجەی خوێن Leukemia، چاودێریكردن و بەدواداچوونی ئەنجامەكانی چارەسەركردن بۆنموونە لە حاڵەتی نەخۆشیی گورچیلە، یان چارەسەری كیمیایی شێرپەنجە كە كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر ڕێژەی دروستبوونی خانەكانی خوێن لە مۆخی ئێسكدا، بەسەركردنەوە و دیاركردنی فرمانی مۆخی ئێسك لە دروستكردنی خانەكانی خوێن، دەستنیشانكردنی گرفتەكانی مەیینی خوێن لە ڕێگەی دیاركردنی ڕێژەی خەپڵەكانی خوێن Platelets، هەروەها دەستنیشانكردنی نەخۆشی لەپاڵ نیشانەكانی وەكو هەستكردن بە ماندووبوون، بێهێزیی فیزیكیی لەش، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش.

Top