شەشەمین فیستیڤاڵی هەولێر بۆ هه‌نار و بەرهەمی خۆماڵی بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێكەوتی 23/11/2025 لە پاركی شانەدەر, شەشەمین فیستیڤاڵی هەولێر بۆ هه‌نار و بەرهەمی دیکەى خۆراکى و کاری دەستی کرایەوە كە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
فیستیڤاڵەكە لەلایەن به‌ڕێوه‌به‌رایەتی گشتیی كشتوكاڵی هەولێر و لە ژێرچاودێرى (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هه‌ولێر كرایەوە,وە هەر یەك لە (هێمن سەید موراد) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر و (نەوزاد شێخ کامل) بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و (ڕێبین ئەحمەد) بەڕێوەبەری ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هەولێر و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوو لە هاووڵاتییان ئامادەی كردنەوەی فیستیڤاڵەكە بوون.
مەبەست لە سازدانی لەم فیستیڤاڵە پشتگیریکردنى زیاترى جوتیاران و بەبازاڕکردن و ساخکردنەوەی بەرهەم و بەروبوومى خۆماڵییە، هەروەها لە فیستیڤاڵەكەدا بە بەشداری ژمارەیەك لە خاوەنکار و ئافرەتانی دەستڕەنگین و گەنجان بەرهەمی دیکەى خۆراکى و کاری دەستی خرایەڕوو،بڕیارە شەشەمین فیستیڤاڵی هەولێر بۆ هه‌نار و بەرهەمی خۆماڵی لە پاڕكی شانەدەر تاوەكو ڕێكەوتی 27/11/2025 بەردەوام بێت.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
