تەكنەلۆژیای نانۆی شل لە بیابانەكان

تەكنەلۆژیای نانۆی شل لە بیابانەكان

لە داهاتوودا بیابانەكان دەبن بە خاكێكی بە پیت. كۆمپانیایەكی نەروێژی بە داهێنانی تەكنەلۆجیای «خاكی نانۆی شل» توانیویەتی لە ماوەی خەوت كاتژمێردا، خیز و قوم و خۆڵی وشكی بیابان بۆ خاكێكی بەپیت و بەرەكەت و ئامادە بۆ چاندن بگۆڕێ، ئەم تەكنەلۆجیایە بە تێكەڵكردنی تەنۆلكەكانی زیخ لەگەڵ قوڕی سرووشتی توانای خاك بۆ ئەنباركردنی ئاو بۆ چەندین بەرامبەر دەكات و هەلومەرجێك دەڕەخسێنێ، كە گیاكان بە نیوەی ئاو گەشە بكەن، ئەم داهێنانە دەتوانێت گۆڕانكارییەكی گەورە بكات لە بەرامبەر بەبیابانبوون و قەیرانی ئاو و كەمیی خۆراك لە جیهان.

Top