بەكارهێنانی ئاوی برنج بۆ قژ و پێست وەك ڕێكارێكی سرووشتی
ئاوی برنج كە لە ئەنجامی خوساندن، یان كوڵاندنی برنج لە ناو ئاودا بەدەست دێت. لەم پرۆسەیەدا، كۆمەڵێك توخمە خۆراكیی وەك ڤیتامینەكان و خوێ سرووشتییەكان دەچنە ناو ئاوەكەوە، ئەمەش دەیكاتە شلەیەكی گونجاو بۆ بەكارهێنانی لەسەر قژ و پێست.
شێوازی بەكارهێنانی ئاوی برنج بۆ قژ:
دوای شتنی قژ بە شامپۆ، ئاوی برنجەكە بكە بەسەر پێستی سەردا و تەواوی قژتدا، بە هێواشی و بە جووڵەی بازنەیی مەساج بۆ قژت بكە، بۆ ماوەی پێنج بۆ دە خولەك پێوەی بهێڵەرەوە.
هەفتەی یەك بۆ دوو جار، بەپێی جۆری قژەكە، قژت بە ئاوی شلەتێن بشۆ.
شێوازی بەكارهێنانی ئاوی برنج بۆ پێست:
وەك تۆنەری سرووشتی: ئاوی برنجەكە بە لۆكەیەكی پاك بدە لە پێستت (بەیانیان یان شەوان)، وازی لێ بهێنە تا پێستەكە هەڵیدەمژێت، پاشان كرێمی شێداركەرەوەی ئاسایی خۆت بەكار بهێنە.
وەك ماسكی بووژێنەرەوە: پارچە لۆكەیەك یان لەفافێكی پاك بە ئاوی برنجەكە تەڕ بكە و بیخە سەر دەموچاوت، بۆ ماوەی ١٠ بۆ ١٥ خولەك، پاشان دەموچاوت بە ئاوی شلەتێن بشۆ و شێداری بكەرەوە.
