دۆزینەوەی شاخەوانـێك دوای 22 ساڵ
شاخەوانی ئەمریكی ویلیام بیل لەكاتی هەوڵدان بۆ سەركەوتن بەسەر چیای (Huascaràn) بەرزترین لووتكە چیا لە وڵاتی پیرۆ، بەهۆی بەفربارینی زۆر و بای بەهێزەوە دیارنەما، هەرچەندە بۆ زیاتر لە بیست ساڵ خێزانەكەی بەدواداچونیان بۆ كرد و لە گەڕان بەردەوام بوون، بەڵام گەڕانەكان بێ ئامانج بوون، چونكە نەیانزانی ڕۆشتوەتە ئەو لووتكە چیایە، لەگەڵ توانەوەی بەشێكی سەهۆڵبەندانەكاندا، شاخەوانان تووشی دیمەنێكی سەیر بونەوە «تەرمی بیل»، كە بە شێوەیەكی سەرسوڕهێنەر لە ناو سەهۆڵبەندانەكەوە پارێزراو بوو، هێشتا جلی شاخەوانییەكەی لەبەر بوو، تەنانەت ئەڵقەی هاوسەرگیرییەكەیدا دوای ٢٢ ساڵ وەك خۆی لەپەنجەی بوو، سرووشت تەرمەكەی لە ناو سەهۆڵی چیاكەدا پاراستبوو، ڕووداوەكە بەڵگەیەكی دیكەی سەرسامكەر و لە هەمان كاتدا تراژیدیی هەوڵەكانی مرۆڤە بۆ گەڕان و سەركێشی لە ناو سرووشتدا، هەروەها شاهیدێكی ترسناكی دیكەیە بۆ مێژووی بێبەزەیی چیاكان و گرنگیی سەهۆڵبەندی شاخەكان لە پاراستنی پاشماوەی تەرمەكان لە ناو سەهۆڵبەندانی چیاكاندا. هەرچەندە ڕووداوێكی دڵتەزێن بوو، بەڵام دوا جار دۆزینەوەكە كۆتایی بە نهێنییەكی شاراوەی چەندین ساڵەی خێزانەكەی هێنا و ئارامییەكی بۆ هێنان.
