ڕۆڵی فێربوونی ئامێری لە پزیشكیدا

ڕۆڵی فێربوونی ئامێری لە پزیشكیدا

فێربوونی ئامێری Machine learning بریتییە لە بەكارهێنانی سیستمە پێشكەوتووەكانی كۆمپیوتەر، كە توانای فێربوون و خۆگونجاندانیان هەیە بەبێ بەدواداچوونی ڕێنماییەكان لە ڕێگەی ئەلگۆریتمەكان و مۆدێلەكانی ئامار بۆ شیكردنەوە و دەرهێنانی دەرەنجامەكان لە نەخشەی ناو داتاكانەوە. فێربوونی ئامێری گۆڕانی بەرچاو لە پزیشكیدا دروست دەكات بە شیكردنەوەی ڕێژەیەكی زۆری داتا بۆ دابینكردنی تێروانینەكان بە مەبەستی باشترین دەستنیشانكردنی حاڵەت و نەخۆشییەكان و تەرخانكردنی چارەسەرەكان و بەكەسی كردنیان Personalizing، هاوكات لەگەڵ سادەكردنی كارە كلینیكییەكان وەكو پلان و شێوە و هەنگاوەكانی مامەڵەكردن. بە سیستەمەكانی فێربوونی ئامێری لە داتا پزیشكییە مێژووییەكان، دەتوانرێت كە گرفتە ئاڵۆزەكان دەستنیشان بكرێن كە ڕەنگە دۆزینەوەیان لە لایەن مرۆڤەوە قورس بێت، لەگەڵ ڕوونكردنەوەی زیاتری وێنەكانی تیشكی ئێكس یان MRI و سكانی CT، ئەمەش هاندەرە بۆ بەرەوپێشچوونی گەورە لە كارە پزیشكییە جیاوازەكاندا، بۆنموونە دەستنیشانكردن، خۆپاراستن، لەگەڵ مامەڵەی دروست و چارەسەركردنی نەخۆشییەكان.

Top