مێشكی مرۆڤ ئاشقی چوكلێتە
تامی چوكلێتی تاڵ ڕەنگە هاندەرێكی باش بێت بۆ مێشك و باشتربوونی بیرگە و یادەوەری و، ڕەنگە زۆربەمان بە تاڵی چوكلێتی تۆخ ئاشنابین. توێژینەوەیەكی نوێ ئەوە دەردەخات كە ڕەنگە چوكلێتی تاڵ وزە بە مێشك بدات و دەمارەكانی مێشك چالاك بكات. زانایان بۆیان دەركەوتووە فلاڤانۆڵەكانی كاكاو و چوكلێتی تاڵ دەمارە هەستیارەكان چالاك دەكەن، ئەوەش دەبێتە هۆی باشتربوونی گوێزەرە دەمارییەكان و بیرگە و وریایی بەرز دەكەنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی چالاكبونی سووڕی مێشك، بەوەش سەرنج و بیرگە زیاد دەكات. ئەم وەڵامە دەمارییانە وەك كاردانەوەی فشاری سووك بوو، كاركردنی مەعریفیی لە مێشكدا باشتر دەكەن. توێژینەوەكە تیشك دەخاتە سەر ئەوەی كە چۆن ماددە فلاڤانۆڵەكان flavanols (ئاماژە تامدارەكان) دەتوانن یارمەتیدەر بن لە ڕوونكردنەوەی سوودەكانی فلاڤانۆلەكان، كاتێك تەنانەت بڕێكی كەمیشی دەچێتە ناو خوێنەوە.
