هەولێر و دهۆک ناوەندێکی ئەکادیمی و زانستین بۆ بڕیارە چارەنوس سازەکان و لێک تێگەیشتن
سیناریۆکانی پێکهێنانی حکومەتی عێراق بەشێکیان دێنەوە سەری بڵند و لەڕوانگە و دیدی کوردان دەڕوانن ئایندە کارتە لە یەک چوەکانی سیاسەت چۆن یەک دەگرنەوە. بەپێی هەموو عورف و زانستێک پاش هەڵبژاردن لایەنە براوەکان لێک نزیک دەبنەوە بۆ خستنە ڕووی دیدگای خۆیان و شێوازی بەڕێوەبردنی دەسەڵات لە میانەی چوارساڵای داهاتوو. ئەوانەی لێک تێدەگەن و بەرژەوەندی هاوبەش پێکیان دەبەستێتەوە. زیاتر شانسی ئەوەیان دەبێت ببنە هاوبەش. نوێنەری وڵاتان و چواردەورو ناوخۆ لە دهۆک هەموو قسەی جوانیان کرد. کوردیش هەر بەدەس ئەو جێبەجێ نەکردن و بەڵێنی درۆ و پاش گرتنە دەستی حوکم پاشەکشە دەکەن. لایەنەکان لە یەکەم تێگەیشتن و داڕشتنی نەخشەی سیاسی عێراق لە ئایندە دا چۆن بێت. بەپێی دەنگی سەروی ێەک ملیۆن بەتەنها لایەن پارتیەوە. پارتی دەبێتە حزبێکی تۆکمەی خاوەن ئەزمون و سەنگ لایەنەکان هیچیان ناتوانن پارتی نادیدە بگرن . بۆ ئەو ئامانجەش لایەنە سیاسیە براوەکانی عێراق دەبێت ئەمجارە بەدەستی کراوە و بڕوا بونێکی پتەوی شەراکەت و نەهێشتنی کێشە هەڵواسراوەکان بێنە پێشەوە. ئێستا وڵاتانی دەرو دەرهاوسێ ناتوانن بەزەقی دەستێوەردان بکەن. ڕێگای میلیشیای شیعەکان بەهەمان شێوە ڕێگە پێدراو نیە. کەواتە یەکسانی لەدادپەروەری شەراکەت ڕاگرتنی هاوسەنگی دەبنە بنەمای تێگەیشتنی هاوبەش.
کورد لە پاش .٢٠٠٣ وە شەراکەتی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ هەبوە بە کۆمەڵێک داواو ئیشوکارەوە پێویستە سەرەتا خاڵە جێبەجێ نەکراوەکان بخەینەوە سەرمێز پەنجە ببەین بۆ ئەو ساختە و برینانەی کە چەندین کێشە و لەمپەریان دروست کرد. بەکورتی حکومەتی عێراق لەڕوی وعدو بەڵێن هیچ کێشەی نیەو هەزار بەڵێنی وەک ڕابردوو دەدات و دواتر خۆیان دەدزنەوە. کورد چی بکات باشە چۆن دەربازبێت لەو تەوقە دەستوریەی هەڵبژاردن کراوەتە بانێک و دو هەوا .
پێویستە ڕێژەی سەدی لە بەشە داهاتی خۆی لەمیزانیەی عێراق جیا بکاتەوە نەک موچە
جگە مادەی ١٤٠جگە میلاکاتی کارگێڕی یەکلا کردنەوەی کێشە هەڵواسراوەکان پارەی خانەنشینی هاوتاکردنی موچەی فەرمانبەران. سەرە موچەی ساڵانە و پلە و کەم و کورتی وەزیفی
عێراق پێویستی بە هەمە چەشن و کەسانی ئەکادیمی دور لە بەش بەشێنە هەیە. پێویستی بەپشتیوانی نێو دەوڵەتی و دور لە دەست تێوەردانی چواردەوەرە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە عێراق وەک حکومەتێکی فیدراڵی خاوەن پێگەو سەربەخۆ ڕۆڵی ئەرێنی بگێڕێ و عێراق لە نەهامەتی قەیرانەکان دەرباز بکا ت. ئەگەر چی کێشەی ساڵانێکی زۆری کەڵەکە بوو هەیە و هەموو ئەمانە بەرنامە و پلانی درێژ خایەنی ئەوێت. بۆ حکومەتێکی دڵسۆز و کارا ئەرکێکی قورس نیە چونکە عێراق خاوەن ژێرخانێکی ئابوری بەهێزە و نیەتی و ڕاستگۆیی و کردار هەبێت دەتوانرێت بەربەستەکان تێپەڕێندرێت. نابێت دەست تێوەردانی نێو دەوڵەتی نا دیدە بگیردرێت چونکە خواستی هەر دەوڵەت و لایەنێک جۆرێکە لە حەزوو ئارەزوو تاکو نەخشەی سیاسی عێراق چۆن بێت.
ساڵ بەساڵ و هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردن پارتی باشتر و سەرکەوتوانەتر هەنگاو دەنێت. بەڵام هەرجارو شێوازێکی هەڵبژاردن تەنها تەڵەیەکە بۆ وەستانی گەشەی کورد . پێویستە دەزگایەکی ئەکادیمی تایبەت بەهەڵبژاردن هەبێت ببێتە دەزگایەکی فەرمی بۆ هەر ئان و ساتێک شیکاری تەواوی شێوازی هەڵبژاردنەکانیان لابێت و ڕوی ئەرێنی و نەرێنی بخەنە ڕوو. جارێکی دیکە بەسەر لوغمە چێنراوەکاندا نەچینەوە. عێراقیش لە کیانی فیدراڵی تێبگات و بەو پێوەرە هەنگاو بنات و مامەڵە بکات....

سهلام مهحمود