ناعەدالەتی و لاوازییەکانی سیستەمی سانت‌لێگو (1.7)
لە دوای دووەمین گۆڕانکاری یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق، سیستەمی سانت لێگو بە قاسمی (1.7) بە شێوەیەکی فەرمی بەکارهێندرا, ئەم گۆڕانکارییە بە ئامانجی دابینکردنی دادپەروەری و پەخشکردنی دەنگەکان بوو، بەڵام لە پراكتیكیدا بەهۆی دیزاین و دانانی پێشوەختی سیستەمەکە، بووە بەهۆی ناعەدالەتی و لاوازبوونی دیموکراسیی ڕاستەقینه لە عێراق!
١. دیزاینی پێشوەخته‌ی پرۆسەی هەڵبژاردن و ناعادەلانەی ڕێژەی بەژداری
یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی ناعەدالەتی لە سیستەمی سانت‌لێگو ئەوەیە, له پێش هەڵبژاردنەکان، شێوەی دابەشکردنی کورسییەکان بە شێوەیەکی سیاسی و پێشوەخت دیزاینکراوە.
رێژه‌ی به‌شداری به‌پێی سیسته‌می سانت لێگۆ هیچ گرنگی بۆنه‌ماوه, لە بازنه‌ی پارێزگا ئەگەر ٨٠٪ی خەڵک بەشداری بکەن، له‌پارێزگایه‌كی دیكه ٥٪ی به‌شدار, به‌هۆی دیزاینی پێشوه‌خته ڕێژه‌ی كورسی گۆرانكاری به‌سه‌ردانایه‌ت و هه‌مان ڕێژه‌ی كورسیه!
ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە دەنگی هاوڵاتیان بە شێوەیەکی ناواقعی و ناعادیلانه حساب بكرێت.
٢. جیاوازی ناعادیلانەی نرخی دەنگ لە پارێزگا بە پارێزگا,
سیستەمی ئێستادا بەهای دەنگ لە پارێزگا بە پارێزگا جیاوازە.
بە نموونە:
لە هەندێک پارێزگا، لیستێک بە ٥,٠٠٠ دەنگ یان كه‌متر دەتوانێت یەک کۆرسی پارلەمان بەدەست بهێنێت, بەڵام لە پارێزگایەکی دیکە، پێویستە ٤٠,٠٠٠ دەنگ بەدەست بێت تا هەمان کۆرسی وەربگریت!
ئەم جیاوازیە نیشانەیەکی ڕوونه لە شکاندنی بنەڕەتی یەکسانی دەنگ و نادادپەروەری لە سیستەمەکە.
٣. زیان بەو پارتانه‌ی له بازنه‌ی پارێزگا ده‌نگیان كه‌مه
قاسمی ١.٧ لە سانت لێگو, هۆكاری سه‌ركی ناعه‌داله‌تیه به‌رامبه‌ر ئه‌وپارتانه‌ی ده‌نگیان له بازنه‌ی پارێزگا كه‌مه, هۆكاره بهدورخستنه و حساب نه‌كردنه بۆ ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له ده‌نگی هاوڵاتی, ئه‌مه‌ش دیموكراسیه‌ت ڕەگەزی نوێکاری و پەرەسەندنی ڕووناکی سیاسی ده‌خاته‌ژێر پرسیاره‌وه!
٤. بەهێزکردنی پارچەبوون و زیان بە هاوبەشی نیشتمانی
سیستەمی سانت لێگو، بە جێی ئەوەی هاوبه‌شی نیشتمانی پەیوەست بکات، دەبێتە هۆی زیاترکردنی ڕووبەڕووبوون نێوان ناوچە و کۆمەڵەی دینی و نەتەوەییەکان!
٥. بەرهەمهێنانی بێ باوەڕیی سیاسی و کەمبوونی بەشداری
کاتێک خەڵک دەبینن کە هەموو شتێک پێشبینیکراوە و دەنگەکانیان کاریگەری نییە، باوەڕیان بە پرۆسەی دیموکراسی داده‌بەزێت.
سیستەمی سانت لێگو ١.٧ بە ئامانجی دیموکراسی دانرا، بەڵام لە پراكتیكی بووە بەسیستەمێکی ناعادلانه و به بەژداریی هاوڵاتیان زیان دەگەیەنێت، و نیشانەی «یەکسانی دەنگ»ی دیموکراسی شکاندووە.
له عێراق پێویستە سیستەمی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی نوێ و دادپەروەرانە دەستکاری بکرێت، تا هەموو هاوڵاتی بە یەکسانی دەنگی خۆی ببینێت.

ئـــهحــمــهد گـــلــی